خەو یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی ژیانی هەر کەسێکە. بێخەوی، کەمخەوی یان ئاڵۆزبوونی سیستمی خەو دەتوانێ کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیان و کاروباری رۆژانەمان هەبێت. لەدرێژەدا بەشێک لە هۆکارەکانی خەواڵوویی یان تێکچوونی پرۆسەی خەو دەخەینە بەر باس. وەرزش نەکردن: وەرزش نەکردن یەکێک لە هۆکارەکانی خەواڵووییە. پسپۆڕان دەڵێن ٤ رۆژ لە هەفتەدا و هەر جارێک بە ماوەی ٤٠ خولەک وەرزش بکەن. جەستەی ئێوە هاوشێوەی مەکینەیە و ئەگەر بەردەوام پشوو بدات تێک دەچێت. ئاڵۆزبوونی خەو: هەندێک کەس بە رادەی پێویست ناخەون و هۆکارەکەشی سەرقاڵیی رۆژانەیە. کەوابوو بەردەوام هەست بە خەواڵوویی دەکەن. خەو یەکێک لە پێویستییەکانی ژیانە و نابێ شەوانە لە ٦ کاتژمێر کەمتر بخەوین. هەڵبەت جەستەی ژنان بەنیسبەت پیاوان خەوێکی زیاتری پێویستە. کەم خوێنی: ئەو کەسانی کەم خوێنن بە بەردەوامی هەست بە بوورانەوە و ماندوویەتی دەکەن و حەزیان لەوەیە بخەون. کەم خوێنی دەتوانێ لە کەمبوونی ئاسنەوە سەرچاوە بگرێت و هەستی قورسبوونی ماسولکە و لاوازبوونی جەستە بە تووشبووان ببەخشێت. کۆنیشانەی ماندوویەتیی بەردەوام: کۆنیشانەی ماندوویەتیی بەردەوام ماندوویەتییەکی قورسە و بەگشتی زیاتر لە ٦ مانگ درێژەی دەبێت. کەسی تووشبوو بەگشتی هەست بە ماندوویەتی و خەواڵوویی دەکات. شەکرە: شەکرە واتە شەکری خوێن لە ئاستێکی بەرزدا بێت و ئەمەش هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی وزە و لەم حاڵەتەدا کەسەکە هەست بە ماندوویەتی و خەواڵوویی دەکات. سترێس و دڵەڕاوکێ: سترێس و دڵەڕاوکێ یەکێک لە هۆکارە باوەکانی ماندوویەتی و لاوازبوونی جەستەیە. ماندوویەتیی مێشک و جەستە پێوەندیان لەگەڵ یەک هەیە و بە هۆکاری خەواڵوویی دێنە ئەژمار.
سەرچاوە: namnak
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure