18/11/2021 02:47 PM

لە دوای نان خواردن ئەم چوار کارە ئەنجام بدە

جەستەی مرۆڤ هەر دەم پێویستی بە وەرگرتنی وزە هەیە و ئەم وزەیەش لە رێگەی خۆراکە جۆراوجۆرەکانەوە دەستەبەر دەبێت. بەڵام کۆمەڵێک خووی ناتەندروست لە پرۆسەی خواردندا دەتوانێ ریگە بۆ کێشە و گرفتی تەندروستی خۆش بکات. لەدرێژەدا ئاماژە بە چوار دانە لەم خووانە دەکەین کە دەبێ وازیان لێ بهێنین.

شۆردنەوەی دەم لە دوای هەر ژەمە خۆراکێک: ئێوە دەبێ لە دوای هەر ژەمە خۆراکێک ئاو لە دەمتان وەردەن بۆ ئەوەی لوت و کوتی خۆراکەکان کە لەناو دەم و پووکدا گیر دەخۆن بێنە دەرەوە.

لە دوای نان خواردن خێرا ئاو مەخۆنەوە: ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی کاریگەریی ئاسیدی گەدە پووچەڵ بێتەوە؛ ئەو ئاسیدەی کە بۆ سیستمی هەرس پێویستە. کەوابوو لانیکەم ٢٠ خولەک پاش نانخواردن ئاو بخۆنەوە.

لەدوای نانخواردن میوە مەخۆن: میوەی لەدوای نانخواردن بڕێکی زۆر کاربۆهیدرات دەخاتە ناو جەستەوە و ئەمەش قەڵەوی لێدەکەوێتەوە. ئەگەر حەزتان لە خۆراکی شیرینە، یەک دانە میوەی بچووک بخۆن و خۆتان لە خواردنی بڕێکی زۆر میوە بپارێزن.

بیر لە کافەئین مەکەنەوە
: خواردنەوەی چا یان قاوە لە دوای هەر ژەمە خۆراکێک یەکێک لەو خووانەیە کە کەسانی سەرقاڵ و پڕ کار هەیانە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مژینی ئاسنی ناو خۆراکەکان کەم دەکاتەوە واباشە وازی لێ بێنن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved