19/11/2021 03:59 PM

ئەم خۆراکانە سترێس لەناو دەبەن

کەسەکان دەتوانن ئاڵوگۆڕێکی زۆر لە لایف ستایلی خۆیاندا دروست بکەن و دڵەڕاوکێ و سترێسەکەیان کۆنتڕۆڵ بکەن. بەکارهێنانی سیسستمێکی خۆراکی کە دەوڵەمەند بێت بە سەوزە، میوە، پرتەقاڵ و هاوشێوەکانی، دانەوێڵە و پرۆتین بۆ ئەم مەبەستە زۆر یاریدەدەرە. سترێس لە هەندێک دۆخی تایبەتدا چڕ دەبێتەوە و لە هەمووی جیهاندا زۆر کەسی گیرۆدە کردووە. لەدرێژەدا بەشێک لەو خواردنانە دەخەینە روو کە دەتوانن سترێس کۆنتڕۆڵ بکەن.

چەوریی ماسی: ماسییەکان بەتایبەت سەلەمون و شاماسی دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا٣. ئۆمێگ٣ ئاسیدێکی چەورە کە ئاڵۆزییەکانی مێشک چاک دەکاتەوە. هەروەها ئەم چەورییە ڤیتامین D تێدایە کە کەمبوونەکەی هۆکارە بۆ خەمۆکی و سترێس.

هێلکە: زەردێنەی هێلکە یەکێکی دیکە لە سەرچاوەکانی ڤیتامین Dـیە. هێلکە هەروەها سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ پرۆتین و ئاسید ئامینی زەروورەکان و هەروەها پڕاوپڕە لە تریپتۆفان کە یاریدەدەری پرۆسەی بەرهەمهاتنی سێرۆتۆنینە کە یەکێک لە گوازەرە عەسەبییەکانە و بیرگە، خەو، هەڵسوکەوت و دەروونی مرۆڤ باشتر دەکات.

توو کوولەکە: توو کوولەکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ پوتاسیۆم کە هاوسەنگیی ئەلەکترۆلیت دروست دەکات و فشاری خوێن رێک دەخات و هەروەها نیشانەکانی سترێس لەناو دەبات و پڕاوپڕە لە مادەی زینک.

چۆکڵێتی تاڵ: پسپۆڕان لەسەر ئەو بڕوایەن کە چۆکڵێتی تاڵ سترێس کەم دەکاتەوە. هەروەها دەروونی مرۆڤ ئارام دەکاتەوە. چۆکڵێتی تاڵ سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ پۆلی فێنۆل کە بە فلاونۆئید دێتە ئەژمار و بەرگیری لە مەرگی خانەکان و ورووژانی نۆرۆنەکان دەکات.

زەردەچێوە: زەدەچێوە مادەیەکی چالاکی تێدایە کە ورووژان و زەختی ئۆکسیداتیڤ و سترێس کەم دەکاتەوە و خەمۆکی لەناو دەبات و هەروەها تامێکی یەکجار خۆش دەبەخشێت بە خۆراکەکان.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved