19/11/2021 04:02 PM

ئەگەری تووشبوون بە ئەلزایمەر لەم کەسانەدا زیاترە

لەئێستادا ٥٠ ملیۆن تووشبووی ئەلزایمێر لە جیهاندا هەن و دەگوترێ تا ساڵی ٢٠٥٠ ئەم ژمارەیە ٣ بەرابەر دەبێت. بەرزبوونەوەی لەڕادەبەدەری تووشبووانی ئەلزایمێر بووەتە هۆی ئەوەی توێژینەوەگەلێکی زۆر لەم بوارەدا ئەنجام بدرێن. هەروەها توێژەران هۆکارەکانی تووشبوون بە فەرامۆشیان داوەتە بەر تاتوێ کردن و هەندێک دەرئەنجامی گرنگیشیان دەستەبەر کردووە کە لەدرێژەدا باسی دەکەین.
شێتی چەمکێکە کە کۆمەڵێک نەخۆشی لەخۆ دەگرێت کە لە مێشکدا روو دەدات و ئەلزایمێریش دەگرێتەوە. چەندین هۆکاری جۆراوجۆر دەتوانن ئەم مەترسییەوە بەرز بکەنەوە کە بەداخەوە زۆرینەمان لێ بێ‌ئاگاین. توێژینەوەکان لەم بوارەدا دەریدەخەن کە دابەزینی توانستی بیستن یەکێک لە هۆکارە مەترسیدارەکانە کە بەگشتی لە ماوەی ١٢ ساڵدا، تاقیکاری لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە کەسەکان ئەنجام درا و بەم دەرئەنجامە گەیشتن کە دابەزینی توانستی بیستن لەم کەسانەدا مەترسیی ئەلزایمێری گەیاندووەتە ٢ بەرابەر و هەندێک جار ئەم ژمارەیە دەگاتە ٥ بەرابەریش.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ٢٧ ملیۆن کەس ئەنجام درا کە لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا کێشەی بیستنیان هەیە، لە هەر ٧ کەس یەک کەس کێشەی بیستنی هەبوو. ئەوان بەم ئاکامە گەیشتن کە ئەگەر توانستی بیستنی ئەم کەسانە بەهێز بکرێت، ئەگەری تووشبوون بە ئەلزایمێر کەم دەبێتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved