20/11/2021 08:56 AM

له هەرێم بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناشی هەرێم، بارانبارین و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویيەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاندووە: پێشبینی دەكرێ شەممە لە كاتەكانی بەیانیيەوە ئاسمانی ڕۆژئاواو باكوری هەرێم بگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە گەڵ دەستپێكردنی نمەباران لەو ناوچانە، پاشان ئاسمانی هەرێم بەتەواوی دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی كەمێك بەفر لە ناوچە شاخاویيەكانی باكورو بارینی كەمێك بەفر لە حاجی ئۆمەران، هەروەها لەدوای نیوەڕۆوە پێشبینی دەكرێ باران لەناو سەنتەری شاری دهوك ببارێ و لە كاتەكانی ئێوارەو شەودا كەمێك نمەباران لە هەندێك لە ناوچەكانی گەرمیان سلێمانی و هەولێر ببارێ.

خاك - راگەیەنراو




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved