20/11/2021 02:43 PM

ئایا وەرزشکردن بۆ باری دەروونی بەسوودە؟

لەئێستادا کە هەوا بەگشتی تاریک و ساردە، چوونە دەر و پیاسەکردن زۆر سەرنجڕاکێش نییە و تێپەڕکردنی ماوەی رۆژ لە ژوورێکی گەرم و لە تەنیشت سۆبە لەوانەیە بژاردەیەکی گونجاوتر بێت. گرنگ نییە تەمەڵی دایگرتوون یان هەست بە وەڕەزی دەکەن، دڵەڕاوکێتان هەیە یان هەست دەکەن تێکشکاون، بیانوو بۆ وەرزش نەکردن لەلایەن ئێوەوە زۆرە.
بەڵام ئایا ئەو کاتانەی حاڵمان باش نییە وەرزشکردن کاریگەریی نەرێنی هەیە؟ یا واباشە هەمیشە خۆمان ناچار بکەین بە وەرزشکردن و دوورخستنەوەی هەستە ناخۆشەکان لە خۆمان؟
کاتێکی باری دەروونیمان تێکچووە، بەگشتی یەکەم کارێک کە دەیکەن ئەوەیە کە روو کە خواردن دەکەین و بە سەیرکردنی فیلم و دراماوە خۆمان سەرقاڵ دەکەین. بەڵام واباشە روانگەیەکی بەربڵاوترمان هەبێت و بیر لەوە بکەینەوە کە ئەگەر ئەولەوییەت بە شتانێک بدەین کە لەوانەیە بتوانن باری دەروونیمان باشتر بکەن چی روو دەدات؟
گەرچی بە شێوەی ئۆتۆمات لەوانەیە حەزتان لەوە بێت کە لەسەر قەنەفە راکشێن و نەجووڵێن، بەڵام ئەو ئەندرۆفینەی بەهۆی وەرزشکردنەوە دەستەبەری دەکەن دەتوانێ ئازارەکان کەم بکاتەوە و هەستێکی خۆشترتان پێببەخشێت. ئەگەر بتوانن لەم لەمپەرە زەینییە سەرەتاییە تێپەڕ بم بە ئەگەری زۆر رووبەڕووی هەستێکی باشتر دەبنەوە.
هەندێک جار کە لە خەو هەڵدەستن لەوانەیە بە هیچ شێوەیەک حەزتان لەوە نەبێت بجووڵێن و وەرزش بکەن بەڵام دەبێ هەمیشە خۆتان ناچار بکەن و هەنگاوی یەکەم بۆ وەرزشکردن هەڵێننەوە.

 

سەرچاوە: metro

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved