20/11/2021 02:44 PM

پێنج نیشانەی شێرپەنجە کە نابێ پشتگوێی بخەن

پشتگوێ خستنی گرنگی نەدان بە نەخۆشییەکان کارێکی سادەیە. بەڵام پزیشکان بەردەوام هۆشداری دەدەنە ئێمە کە بەشێک لە نیشانەکان نابێ هەرگیز پشتگوێ بخرێن چونکە دەتوانن نیشانەی شێرپەنجە بن. ئەگەر شێرپەنجە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا بدۆزرێتەوە ئەگەری چارەسەرکردنەکەی زیاترە. بەپێی راپۆرتی Sun، نزیکەی ٢٠٠ جۆری شێرپەنجە هەیە و هەر کامەیان نیشانەی تایبەت بە خۆی هەیە بەڵام هەندێک لە نیشانەکان لە نێوان هەموویاندا هاوبەشن. دوکتور ئان-ماری لێنۆن، پسپۆڕی کۆئەندامی هەرس لە زانکۆی جان هاپکینز دەڵێ ٥ نیشانەی شێرپەنجە کە لەدرێژەدا ئاماژەیان پێدەکرێت نابێ هەرگیز پشتگوێ بخرێن.

پشووسواری: هۆکارەکانی پشووسواری زۆرن؛ هەر لە قەڵەوییەوە تا نەخۆشییەکان دڵ. بەڵام پشووسواری یەکێک لە گرنگترین نیشانەکانی شێرپەنجەی سییە کە جگە لەم نیشانەیە، ماندوویەتیی بێ‌هۆ، دابەزینی کێش و کۆکەی بەردەوامی بەدواوەیە.

خوێنبەربوون: خوێنەبەربوون دەتوانێ نیشانەی شێرپەنجەی سی بێت. خوێن لە پیساییدا دەتوانێ نیشانەی شێرپەنجەی ریخۆڵە گەورە بێت و خوێن لە میزدا لەوانەیە هۆکارەکەی شێرپەنجەی پرۆستات بێت. خوێنبەربوونی ئەندامی زاوزێی ژنانەش دەتوانێ نیشانەی بەشێک لە شێرپەنجەکانی تایبەت بە ژنان بێت.

لوو (غودە): زۆرینەی خەڵک دەزانن کە غودە نیشانەی شێرپەنجەیە بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە زۆرینەی خەڵک بەشوێن غودەدا ناگەڕێن. تەنانەت کاتێک لەگەڵ غودەیەک لەسەر جەستەیان رووبەڕوو دەبنەوە سەردانی پزیشک ناکەن.

کێشە لە پرۆسەی قووتدان یان هەستکردن بە تێربوون: دیسفاژی یان کێشەی لە قووتداندا دەتوانێ هۆکارەکەی شێرپەنجەکانی دەم یان قوڕگ بێت. ئەگەر سەرەڕای ئەوەی کەم دەخۆن بەڵام هەست بە تێربوون دەکەن دەتوانێ نیشانەی شێرپەنجەی هێلکەدان بێت.

گۆڕانکاری بەسەر جۆری پرۆسەی کردنی پیسایی: چەندە شارەزاییتان لەسەر ریخۆڵەکانتان هەیە؟ ئاشنابوون لەگەڵ ئەوەی کە چ کاردانەوەیەک لەلایەن ریخۆڵەوە ئاساییە و چ شتێک نائاسایی، دەتوانێ گیانتان رزگار بکات. ئەو ئاڵوگۆڕانەی بەسەر چۆنیەتیی کردنی پیساییدا دێت بریتین لە دژواربوونی کردنی پیسایی و یا سکچوون لەوانەیە تەنها دەرئەنجامی زۆرخۆری یان سترێس بێت. بەڵام هەندێک جار هۆکارەکانی مەترسیدارترە. شێرپەنجەی ریخۆڵە بەم ئاڵوگۆڕانەوە دەست پێدەکات.

 

سەرچاوە: thesun

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved