21/11/2021 09:05 AM

كتێبێك له‌پێشانگای كتێب لاده‌برێت

له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه‌ كتێبێك له ‌پێشانگای كتێبی سلێمانی لاده‌برێت و له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌...

پاشئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نوسه‌رانی جینۆسایدی كوردستان ئاگاداركراینه‌وه‌ كه ‌كتێبێك له ‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له ‌شاری سلێمانی نمایشكراوه‌ به‌ناوی (سلطان هاشم، ذاكرة الحروب وٲسرارها) كه ‌دیمانه‌یه‌كی درێژه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری عیراق له‌ سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، دیمانه‌كه‌ له ‌زینداندا له‌لایه‌ن د.علی السعدی سازدراوه‌.
له ‌دیمانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفاله‌كانی نیگه‌ران كردووه‌، نكۆڵی سوڵتان هاشمه‌ له‌وه‌ی ئه‌نفال له‌دژی خه‌ڵكی سیڤیلی كوردستان ئه‌نجامدرابێت، به‌ڵكو له‌دژی هێزی پێشمه‌رگه‌ بووه‌.
پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمی وه‌زاره‌تمان له ‌پێشانگاكه‌، كتێبه‌كه‌ له‌ناو وه‌شانخانه‌ی (دار القنادیل للنشر و التوزیع) كۆكرایه‌وه‌.
ئێمه‌ له ‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان وه‌ك ئه‌ركی خۆمان به‌رامبه‌ر به ‌مێژوو و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌كه‌مان ڕێگه‌ناده‌ین هیچ شتێك كه ‌مێژووی گه‌له‌كه‌مان بشێوێنێت بڵاوبكرێته‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان

خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved