وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق ڕایگه‌یاندووه؛ له‌لایه‌ن ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه، بڕیارێك له‌باره‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی ھاووڵاتییانه‌وه ده‌ركراوه، به پێی بڕیاره‌كه‌ش چه‌ند توێژێك به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان ده‌بڕدرێت. به پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه؛ ئه‌و ھاووڵاتیانه‌ی بۆ زیاتر له سێ مانگ گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كردووه و ئه‌وانه‌ی ناویان له ژووره‌كانی بازرگانی و پیشه‌سازی تۆماركردووه‌و ئه‌وانه‌ی له سه‌ندیكاكانی پزیشكان و پزیشكانی ددان و ده‌رمانخانه‌كان ئه‌ندامن به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان پێ‌نادرێت، چونكه ئه‌و كه‌سانه پێویستیان به‌وه نییه حكومه‌ت به‌شه‌خۆراكیان بۆ دابینبكات. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه به‌ندكراون تا كاتی سزادانه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت، به‌شه‌خۆراكه‌كانیان ده‌بڕدرێت. خاك - وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure