د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی زه‌یتی زه‌یتوونی ئه‌سڵی له‌وانه‌ی ئه‌سڵی نین و به‌شێوازی جۆراوجۆری تر دروستده‌كرێن و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی روونكردوه‌ته‌وه. د.كامه‌ران له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه زه‌یتی زه‌یتوون یه‌كێكه له باشترین جۆره‌كانی زه‌یتی خواردن و گه‌لێك سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی یان كه‌مكردنه‌وه‌ی سووده‌كانی. ئه‌و پزیشكه گرنگترین هه‌ڵه باوه‌كانی كاتی به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتوونی روونكردوه‌ته‌وه كه بریتین له: 1-هه‌ڵگرتنی له بوتڵی پلاستیكی ڕوون یان سه‌ر دانه‌خراو، چونكه تیشكی خۆر یان ئۆكسجین زیان ده‌گه‌ێنن به زه‌یتی زه‌یتوون و سووده‌كانی ناهێڵێت؛ بۆیه پێویسته له‌ناو ده‌به‌ی ڕه‌نگ تۆخ و ناشه‌فاف هه‌ڵبگیرێت و سه‌ره‌كه‌ی به‌ته‌واوی دابخرێت و تیشكی خۆر لێینه‌دات. 2-هه‌ڵگرتنی له شوێنی گه‌رم، به‌وپێیه‌ی پێویسته له شوێنێكی سارد‌و تاریك هه‌ڵبگیرێت، چونكه گه‌رما ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی پۆلیڤینۆڵ كه مادده‌ی دژه‌ئۆكسانه؛ هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی نه‌مانی تام و چێژی زه‌یته‌كه. 3-به‌كارهێنانی بۆ سووركردنه‌وه‌ی خواردن، له‌مباره‌یه‌وه زۆربه‌ی پسپۆڕان هاوڕان له‌سه‌رئه‌وه‌ی زه‌یتی زه‌یتوون بۆ سووركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خواردنی وێنه‌ی گۆشت بێ كۆڵاندنی ناشێت، چونكه پێویسته له‌سه‌ر ئاگرێكی كز‌و پله‌ی گه‌رمی كه‌م به‌كاربهێنرێت؛ به گه‌رمی زۆری سه‌روو (180) پله‌ی سه‌دی تێكده‌چێت؛ هه‌روها له‌كاتی چێشتلێنان پێویسته دوای كوڵان بخرێته ناو خواردنه‌وه یان كه‌مێك ئاوی تێبكرێت و به هێواشی و له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمییه‌كی نزم لێبنرێت. 4-كڕینی بڕێكی زۆر له زه‌یتی زه‌یتوون به‌سه‌ریه‌كه‌وه، چونكه باشترین جۆری زه‌یتی زه‌یتوون پاش دوو ساڵ به‌سه‌رده‌چێت له به‌رواری دروستكردنییه‌وه. 5-دیاریكردنی باشی زه‌یت به‌گوێره‌ی ڕه‌نگه‌كه‌ی، به‌وپێیه‌ی ڕه‌نگی زه‌یتی زه‌یتوون ته‌نها په‌یوه‌سته به كاتی لێكردنه‌وه‌ی زه‌یتوونه‌كه‌و به‌رهه‌مهێنانی زه‌یته‌كه، بۆ نموونه زه‌یتوونه‌كه ڕه‌نگی سه‌وز بووه یان زه‌رد له‌كاتی لێكردنه‌وه‌دا. 6-بوونی هایدرۆجین له زه‌یته‌كه، هه‌روه‌ك به‌شێكی زۆر له زه‌یتی ته‌قلیدو كارگه‌كان مادده‌ی هایدرۆجینی تێده‌كرێت و چه‌ندجارێك ده‌پاڵێورێته‌وه تا به شلی و ڕوونی بمێنێته‌وه‌و نرخه‌كه‌ی هه‌رزان بێت؛ واته موكه‌ڕڕه؛ ئه‌وجۆره زیانی گه‌لێك زۆره. هه‌ر له‌و بابه‌ته‌یدا د.كامه‌ران به چه‌ند خاڵێك ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه كه چۆن زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی جیاده‌كرێته‌وه، ئه‌وانیش: 1-له‌ڕێگه‌ی تامكردن و پێوانی ڕێژه‌ی ترشیه‌كه‌ی: ئه‌گه‌ر زۆر ترشبوو ئه‌وا ئه‌سڵی نیه، چونكه ڕێژه‌ی زه‌یتی زه‌یتوونی ئه‌سڵی ده‌ره‌جه یه‌ك نابێت 1% زیاتربێت و ده‌ره‌جه سێ 3% زیاتربێت؛ ڕێژه‌ی ترشیه‌كه‌ی زۆرجار له‌سه‌ر بتڵه‌كه نووسراوه؛ بیخوێنه‌ره‌وه. 2-له ماڵه‌وه دوو كه‌وچكی چێشت بخه‌ره ناو قاپێكی داپۆشراو له‌ناو سه‌لاجه‌دا؛ ئه‌گه زه‌یته‌كه پاش 24 سه‌عات به‌ستی یان ڕه‌ق بوو ئه‌وا ئه‌سڵیه. 3-زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی زۆر لینجه‌و به‌ده‌سته‌وه به‌ئاسانی لێنابێته‌وه. 4-زه‌یتی زه‌یتونی ئه‌سڵی تام و چێژی تایبه‌تی هه‌یه‌و پاش ماوه‌ی ساڵێكیش له هه‌ڵگرتنی تێكناچێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure