21/11/2021 05:32 PM

محێدین زەنگەنە لە زانكۆی سلێمانی

دكتۆر ژینۆ عەبدلڵا- زانكۆی سلێمانی

 بەسەرپەرشتی پ.ی.د. ئیسماعیل بەرزنجی، لە بەشی عەرەبی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی، خوێندكاری حوێندنی باڵا لە بەشی عەرەبی، تارا ئیسماعیل ئەحمەد، گفتوگۆی نامەی ماستەرەكەی بە ناونیشانی "دیالەكتیکی مانەوەو لەناوجوون له رۆمانی ئاسوسی محێدین زەنگەنه – خویندنەوەیەكی سیمۆلۆژیا-". بەڕیوەچوو.
ئەندامانی لیژنه ى گفتوگۆ بەسەرۆكایەتی پ.د. زاهیر لەتیف كەریم لە زا نكۆی سلێمانی و پ.ی.د. رەمەزان مەحمود كەریم لە زانكۆی گەرمیان و پ.ی.د. ڕەشاد كەمال مستەفا لە زانكۆی سەلاحەدین وەك ئەندام بەشەشداربوون، دوای گفتوگۆی زانستی ماستەر نامەكە وەرگیرا.
ماستەرنامەكە
ناونیشانی ( دیالەكتیکی مانەوەو لەناوجوون له رۆمانی ئاسوسی محێدین زەنگەنه – خویندنەوەیەكی سیمۆلۆژیا- ) . لەم رۆمانەدا هەر یەك له كات و شوین و كەسایەتی و روداو كه له رۆمانەكەدا باس كراون ، جگه له مانا ئاشكراكەی مانایەكی شاراوەی هەیه ، لەم لیكولینەوەدا لایەنه شاراوەكەیمان دەرخستووه.
محێدین زەنگەنه
محێدین زەنگەنه نوسەریكی شانۆیی كورد بوو كه به زمانی عەره بی دەینوسی، سەرەرای نوسینی شانۆ جەند رۆمانیكی نوسیوه، یەكیك لەو رۆمانانه رۆمانی ئاسوسه كه تیایدا باسی خیزانیكی كورد دەكات كه پیك دیت له باوكیك به ناوی فەرهاد و دالیای خیزانی و ئاسوی كوری، بەهوی ئەوەی فەرهاد یەكیك بوو له تیكوشەرەکان دوور خرایەوه له شارەكەی كه هه ولیر بوو بو حله. رۆژیك هەوالی گیانەلای باوكی پی دەگات كه زۆر بیتاقەتی دەكات و دەیەویت به زوترین كات بگاته هەولیر بو مالئاویی كردن له باوكی پیش مردن، ئەمه دادەنریت بە خالی دەست بی كردنی رۆمانەكه كه به دریژایی رۆمانەكه فەرهاد هەول دەدات بگاته هەولیر پیش مردنی باوكی، لەم ماوەیەدا جەند روداویک روو دەدەن و جەند روداویکی تر بەبیر دینریتەوه كه له رابردودا روی داوه.
ئەم لیكولینەوەیه
پیک هاتووه له بیشەكی و سەرەتاو جوار بەش، له سەرەتادا باسی جەند بابەتیک كراوه ئەوانیش : رۆمان ، ئالوگوركردنی بیرورا ، دیالەكتیک ، گیرانەوە ، گیرانەوە خوازی ، سیمۆلۆژیا.
بەشی یەكەم به ناونیشانی (سیمۆلۆژیا ی كات ) كه بیك هاتووه له پیشەكی كه تیایدا باسی (كات) دەكات لەروی زمان و رستەدا، باشان دابەش كراوه بو دوو پار، پاری یەكەم به ناونیشانی (دیالەكتیکی مانەوەو لەناوجوون لەسەر سی ئاست ( رابردوو_ ئیستا – داهاتوو ). له كاتی رابردوودا باسی فلاشباک دەكات، هەروەها باسی دابەشكردنی بیرهینانەوه دەكات له لایەن جیرار جینیت. هەروەها باسی كاتی ئیستا دەكات. له كاتی داهاتوودا باسی پیشبینی دەكات. هەروەها لەم پارەدا باسی( تەكنیكەكانی گیرانەوەخوازی ) كراوه كه پیك دیت له: پوختە و كارەكانی، سرینەوه و جورەكانی ، هاوتابوون، وەستان . پاری دووەم به ناونیشانی ( كاتی ئەرینی و كاتی نەرینی ) دیت.
بەشی دووەم به ناونیشانی (سیمۆلۆژیای شوین ) كه پیك هاتووه له پیشەكی كه تیایدا باسی: شوین لەروی زمان ورستە، وه جوره كانی شوین كراوه. هەروەها ئەم بەشەش دابەش كراوه بو دوو پار، پاری یەكەم به ناونیشانی ( شوینی ئەرینی و بەلگەی مانەوه ) كه تیایدا باسی دوو بابەت كراوه ، یەكەمیان: شوینی مالی، دووهەمیان: شوینی كراوه. پاری دووهەم به ناونیشانی ( شوینی نەرینی و بەلگەی نەمان) كه تیایدا باسی دوو بابه ت كراوه، یەكەمیان: شوینی دژوار، دووەمیان: شوینی داخراو.
بەشی سیهەم به ناونیشانی (سیمۆلۆژیا ی كەسایەتی ) كه پیك هاتووه له پیشەكی كه تیایدا باسی كەسایەتی لەروی زمان و رستە كراوه. هەروەها ئەم بەشەش له دوو پار پیك هاتووه ، پاری یەكەم به ناونیشانی (سیمۆلۆژیا ی پەیوەندی نیوان كەسایەتیەكان ) كه تیایدا باسی كەسایەتی سەرەكی و كەسایەتی لاوەكی كراوه . پاری دووهەم به ناونیشانی ( بەلگەی سیمۆلۆژیا ی ناوی كەسایەتیەكان ) كه تیایدا باسی مانای ناوی كەسایەتیەكان كراوه .
بەشی جوارەم به ناونیشانی (سیمۆلۆژیا ی روداو ) كه بیك هاتووه له پیشەكی كه تیایدا باسی روداو دەكات لەروی زمان و رستەدا. هەروەها ئەم بەشەش له دوو پار پیك هاتووه ، یەكەمیان به ناونیشانی ( بنیادنانی روداو جونیەتی گیرانەوه ) كه تیایدا باسی هەندیك بابەت كراوه لەوانه: ریگاكانی باسكردنی روداو، ریگاكانی نوسەر بو گیرانەوەی روداو، جورەكانی روداو، پیکهاتەی روداو، سەرەتا، ناوەراست، کوتایی، دابەشكردنی روداو له لایەن رەخنەكگرانەوه. پاری دووەم به ناونیشانی ( ئەو روداوانەی كه ئاماژه دەدەن به مانەوەو له ناوجوون ) كه تیایدا باسی دوو بابه ت دەكات، یەكەمیان:( ئەو روداوانەی كه ئاماژه دەدەن به مانەوە ) تیایدا باسی ( بیرورای فەیلەسوفەكان دەكات دەربارەی مانەوه ) . دووەمیان : ( ئەو روداوانەی كه ئاماژه دەدەن به لەناوجوون ) كه تیایدا باسی ( بیرورای فەیلەسوفەكان دەكات ده ربارەی لەناوجوون ) .
هەروەها له هەر بەشیكدا نموونه هینراوەتەوه وەك بەلگه بو سه لماندنی ناوەروكی بابەتەكان . له كوتایدا لیستی سەرجاوەكان نوسراوه له گەل پوختەی لیكولینەوەكه بەزمانی عەرەبی و كوردی و ئینكلیزی.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved