21/11/2021 07:02 PM

زیانەکانی خواردنەوەی لەڕادەبەدەری شیر

شیر مادەیەکی بەسوودە و ئەمە هیچ گومانی تێدا نییە بەڵام خواردنەوەی لەڕادەبەدەری ئەم مادە بەسوودە کۆمەڵیک زیانی لێدەکەوێتەوە کە لەدرێژەدا ئاماژەیان پێدەکەین.

کێشەی هەرس: هەندێک کەس بەنیسبەت مادەی لاکتۆز کە لەناو شیردا بوونی هەیە هەستیارن و سیستمی هەرسیان تێکدەدات و ژەهر و بەکتریاکان دێنە ناو دیواری گەدە و ریخۆڵەوە و کەوابوو ئەنزیمەکانی هەرس هاوسەنگیی خۆیان لەدەست دەدەن و پێوەندیی خانەکانی ریخۆڵە لەناو دەچێت.

ماندوویەتیی بەردەوام
: توێژینەوەکان دەریانخستووە بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری شیر هۆکارە بۆ ورووژانی ریخۆڵە و تێکچوونی هاوسەنگیی ئاستی بەکتریا بەسوودە و زیاندەرەکانی لێدەکەوێتەوە. شیر هۆکارە بۆ دروستبوونی کۆنیشانەی ماندوویەتیی بەردەوام کە بە پشوودانی ئاسایی لەناو ناچێت.

نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار: خواردنی لەڕادەبەدەری شیر هۆکارە بۆ زیادبوونی رێژەی مردن لە ژنان و پیاواندا چونکە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار و شێرپەنجە بەرز دەکاتەوە. بەپێی توێژینەوەکان ئەو خانمانەی رۆژانە سێ پەرداخ شیر یان زیاتر دەخۆنەوە، بەنیسبەت کەسانی دیکە ٢ بەرابەر زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن.

دابەزینی قەبارەی ئێسک
: ئەو کالیسیۆمەی لە پێکهاتەی شیردایە ئێسک بەهێز دەکات بەڵام لەو رووەوە کە شیر ورووژێنەرە، خواردنەوەی لەڕادەبەدەری ئەم خۆراکە خۆڕاگریی ئێسک کەم دەکاتەوە. کەوابوو شیر ئەگەر بە شێوەی نۆرماڵ بخورێتەوە ئینجا بەسوودە بۆ تەندروستیی ئێسک. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved