21/11/2021 07:04 PM

ئەگەر لەمەودوا مەکیاج نەکەن چی روو دەدات؟

ئێمە وەها سەرقاڵی کێبەرکێی جوانین و خۆمان لە ژێر توێژێکی ئەستوور لە مەکیاج حەشار داوە. مەکیاج مێشکی ئێمە وەکوو بووکەڵەیەکی ئەلەکتریی کۆنتڕۆڵ دەکات و وازهێنان لەم خووە بۆ تەندروستیی دەروونیشمان بەسوودە. لەدرێژەدا دەمانەوێ بزانین ئەگەر لەمەودوا مەکیاج نەکەین چی روو دەدات.

پێست لەبەرامبەر زیانەکانی تیشکی خۆردا خۆڕاگرتر دەبێت: بەشێک لە مادە جوانکارییەکان پێست وشک دەکەن و بۆ ئەوەی بەر زیانەکانی تیشکی خۆر نەکەون دەبێ شەوانە ریتۆنیل بەکار بێنن. ئەگەر مەکیاج نەکەن تەنها شتێک کە پێویستتانە کرێمێکی دژەخۆرە.

تەمەنتان کەمتر دێتە بەر چاو: ئەگەر بێ مەکیاج لە ماڵەوە بڕۆنە دەرەوە لەوانەیە دواتان لێبکەن کە بە خستنەڕووی بەڵگە تەمەنتان بسەلمێنن یان لەوانەیە بکەونەوە یادی سەردەمی مێرمناڵیتان. بەپێی توێژینەوەیەک مەکیاج ژنانی بەتەمەن گەنجتر و ژنانی گەنج بەتەمنتر دێنێتە بەرچاو.

سترێسی تێکچوونی مەکیاجەکەتان نابێت
: کاتێک هەوای ماڵەوە گەرمە یان لە ماوەی رۆژدا چالاکیی جەستەییتان هەیە، سروشتییە عارەقە بکەنەوە. ئەگەر دەموچاوتان بە مەکیاج داپۆشرابێت، زۆر ئەستەمە لەماوەی رۆژدا ئەم مەکیاجە وەک خۆی رابگریت. بەڵام کاتێک بێ مەکیاجن عارەوقەکردنە نابێتە هۆی سترێس و دڵەڕاوکێ و کەوابوو سروشتیتر هەڵسوکەوت دەکەن.

کەسانی دیکە سەرنجی کەسایەتیتان دەدەن نەک روخسارتان: هەندێک لە ژنان دەڵێن ئەو هەڵسوکەوتەی بە مەکیاجەوە لەگەڵیان دەکرێت بەنیسبەت ئەو هەڵسوکەوتەی بە بێ مەکیاج لەگەڵیان دەکرێت جیاوازە. بە گوتەی ئەم ژنانە، کەسانی دیکە زۆر جار وا بیر دەکەنەوە کە ئەوان ژنێکی باش نین و جێی متمانە نین. مەکیاج نەکردن کۆتایی بە سەرجەم ئەم قسە و باسانە دێنێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved