پێشبینی ده‌كرێت له ئه‌نجامی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی شێ‌دار له باشوری رۆژئاوای عیراقه‌وه تا ئێواره‌ى دووشه‌مه ٢٢-١١-٢٠٢١ به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان به كاریگه‌ری لاوازتر له‌سه‌ر سنوری پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره‌ی راپه‌رین بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی پچڕپچڕی بارانبارین و ھه‌وره‌بروسكه‌وه. ھه‌ندێك كات ئاستی بارانبارین زیادده‌كات بۆ لێزمه باران و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی لێده‌كه‌وێته‌وه به‌شێوه‌ی كاتی، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی ٢ تا ٣ پله‌ی سیلیزی نزمده‌بنه‌وه له‌م ناوچانه‌دا نزمده‌بنه‌وه، به‌مشێوه‌یه ده‌بێت له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی ھه‌رێم (سلێمانی ١٥ پله ، ھه‌ولێر ٢١ پله، دھۆك ٢٠ پله، ھه‌ڵه‌بجه ١٦ پله، كه‌ركوك ٢١ پله) له ناوچه‌كانی گه‌رمیان له نێوان ٢٠ بۆ ٢١ پله ئه‌بێت له سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین له‌نێوان ١٦ بۆ ١٧ پله ئه‌بێت، خێرای با ئاسای بۆ مامناوه‌ند ئه‌بێت ١٠-٢٠ كم/س له ئاراسته‌ی باكوری رۆژھه‌ڵاته‌وه . هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله كاته‌كانی ئێواره لاواز ببێت و له شه‌ودا له ئه‌نجامی به‌رزی راده‌ی شێ و نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌به‌شی ھه‌ره زۆری ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه‌كان ته‌مومژ دروستده‌بێت و مه‌ودای بینین كه‌مده‌بێته‌وه تا كاته‌كانی پێش نیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه ٢٣-١١-٢٠٢١. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure