22/11/2021 06:25 PM

بۆ نابێ هەموو رۆژێک حەمام بکەین؟

هەندێک کەس هەموو رۆژێک جارێک یان تەنانەت زیاتر حەمام دەکەن و ئاگاداری زیانەکانی ئەم کارە نین. لەدرێژەدا باس لەوە دەکەین بۆ نابێ هەموو رۆژێک حەمام بکەین.

کەمتر تووشی هەوکردن دەبن: حەمام کردنی لەڕادەبەدەر لەوانەیە هاوسەنگیی میکرۆئۆرگانیزمەکانی سەر پێست تێک بدات و ئەمەش پێست تووشی هەوکردن دەکات. سیستمی بەرگریی ئێمە لەلایەن بەکتریا و میکرۆبەکانەوە چالاک دەبێت و حەمام کردنی لەڕادەبەدەر دەتوانێ سیستمی بەرگری لاواز بکات.

کەمتر زەخت دەخرێتە پێست
: حەمام کردن بە ئاوی گەرم چێژبەخشە و پێست بە تەواوی پاک دەکاتەوە بەڵام دەتوانێ رێگە بۆ پیربوونی پێست خۆش بکات چونکە ئاوی گەرم ئەو توێژە چەورییەی لەسەر پێست لەناو دەبات و ئاستی خۆڕاگریی پێست لەبەڕامبەر پیریدا کەم دەبێتەوە.

خێرایی گەشەی قژ خاو دەبێتەوە
: شۆردنی لەڕادەبەدەری قژەکان دەتوانێ هۆکارێک بێت بۆ لێڵ بوون و چەوربوونی پێست. شۆردنی رۆژانەی قژەکان ئەو توێژە چەورییەی پێست سەر لەناو دەبات و ئەمەش خۆراگریی قژەکان لەبەرامبەر سپی بوون و هەوڵوەریندا کەم دەکاتەوە.

لەوانەیە کێشتان زیاد بکات
: حەمامکردنی لەڕادەبەدەر هۆکارە بۆ دابەزینی پلەی گەرمی جەستە و ئەمەش کۆئەندامی هەرس ئاڵۆز دەکات. ئەنجامدانی بەردەوامی ئەم کارە زیان بە سیستمی هەرس دەگەیێنێت و رێگە بۆ قەڵەوی خۆش دەکات.

تەندروستیی ئەندامەکانی زاوزێ دەکەوێتەوە مەترسییەوە: ئەندامی زاوزێش بۆ پاراستنی تەندروستیان پێویستان بە هاوسەنگیی بەکتریاییە. ئەو ئاوەی خۆمانی پێدەشۆین کۆمەڵێک کانزای قورس و مەوادی کیمیاوی دیکەی تێدایە کە لەوانەیە زیاندەر بن. کەوابوو حەمام کردنی رۆژانە دەتوانێ زیان بەم ئەندامە گرنگەی جەستە بگەیێنێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved