22/11/2021 06:27 PM

کۆلا؛ خواردنەوەیەکی مەترسیدار

هەر وەک دەزانن ئەرکی جگەر پاککردنەوەی جەستەیە لە ژەهر و پیساییەکان و کەوابوو ئەندامێکی یەکجار گرنگە بۆ جەستە و دەبێ تەندروستییەکەی بپارێزین. توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کۆمەڵێک خواردنەوە هەین کە زیانیان بۆ جگەر هەیە و ئەم زیانە هیچ سنوورێکی تەمەنی نییە و هەمووان تووشی کێشە دەکات.
بەپێی دەرئەنجامەکانی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی کۆلا دەخۆنەوە تووشی نەخۆشیی جگەری چەور دەبن و چەورییەکی زیاتر لەناو جگەریاندا کەڵەکە دەبێت. هەڵبەت ئەم چەوریی جگەرە ناکحولییە و مەترسییەکی ئەوتۆ ناخاتە سەر تەندروستی بەڵام قەبارەی جگەر گەورەتر دەکاتەوە و ئەمەش ئێش و ئازاری جگەری لێدەکەوێتەوە.
بەپێی زۆربەی توێژینەوەکان ئەگەر ئەم کەسانە واز لە خواردنەوەی خواردنەوەی شیرین کە شەکری تێدایە بهێنن، تووشی نەخۆشیی جگەری چەور نابن. تەنانەت ئەو کەسانەی کە مانگی یەک جار کۆلا و خواردنەوەی هاوشێوە دەخۆنەوە بەنیسبەت کەسانی دیکە جگەریان چەورترە، کەوابوو بەو دەرئەنجامە دەگەین کە کاریگەریی نەرێنی ئەم خواردنەوە لە ئاستێکی بەرزدایە. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved