23/11/2021 09:03 AM

فرۆکەخانەی سلێمانی گەشتیاران ئاگاداردەکاتەوە

بۆ گەشتکردن بە پاسپۆرتی عیراقی لەرێگای فرۆکەخانەوە پێویستە جگە لە کارتی وەرگرتنی ڤاکسین، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناشیان پێبێت.

راگەیاندنی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووه: هەر گەشتیارێک کە هەڵگری پاسپۆرتی عیراقی بێت و بیەوێت لەرێگای فرۆکەخانەوە گەشت بکات، دەبێت جگە لە کارتی وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆناشی پێبێت کە بیسەلمێنێت هەڵگری ڤایرۆسەکە نییە.

ئاماژە بەوەش کراوە، دەبێت ماوەکەی کەمتر لە ٧٢ سەعات پێش کاتی گەشتکردنەکە بێت.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved