23/11/2021 04:23 PM

چەند راسپاردە بۆ رێگری کردن لە دڵەکزە

دڵەکزە هەستێکی یەکجار ناخۆشە و بەداخەوە زۆر کەس ئەم کێشەیەیان هەیە کە ئەگەر هۆکاری ئەم دڵەکزە و ئازارە بزانن لەوانەیە باشتر بتوانن رێگری لەم کێشەیە بکەن. لەدرێژەدا چەندین رێگەچارە بۆ رێگری کردن لە دڵەکزە دەخەینە روو.

زۆرخۆری: ژەمە خۆراکە قورسەکان، سکتان زل دەکات و زەخت دەخاتە سەر ئەندامەکانی ناوەوی جەستە و ئەم بابەتە دەتوانێ هۆکار بێت بۆ دڵەکزە.

بەپەلە و خێرا نان دەخۆن: ئەو کاتانەی بەخێرایی نان دەخۆین، سیستمی هەرس ناتوانێ بەباشی ئەرکەکانی خۆت ئەنجام بدات و ئەمەش دڵەکزەی لێدەکەوێتەوە. کەوابوو هەوڵ بدەن واز لەم پەلە و خێراییە بهێنن و پاش هەر تیکەیەک کەوچکەکەتان دانێن و بە باشی خۆراکەکە بجاون.

لە رێستۆرانت هەر چەشنە خۆراکێک مەخۆن: سەەرەتا هەوڵ بدەن کەمتر سەردانی رێستۆرانت بکەن و لەماڵەوە نان بخۆن. گۆشتی سپی، گۆشتی قەل، کەباب و پەتاتەی کوڵاو و شتی لەم چەشنە بەشێکن لەو خۆراکانەی بۆتان هەیە لە دەرەوەی ماڵ بیخۆن.

لەدوای نانخواردن بەپەلە مەخەون: راکشان بە سکی پڕ لە خۆراکەوە زەختێکی یەکجار زۆر دەخاتە سەر ئەندامەکانی کۆئەندامی هەرس و ئەمەش ئەگەری ریفلاکسی گەدە (حاڵەتێک کە لەودا خۆراکەکان دووبارە دەگەڕێنەوە ناو بۆری خۆراک) بەرز دەکاتەوە.

جلی زۆر تەنگ مەپۆشن: جلی زۆر تەنگ زەخت دەخاتە سەر سک و ئەو خۆراکانەی لەناو گەدەدایە و ئەمەش راستەوخۆ دڵەکزە و ریفلاکسی گەدەی لێدەکەوێتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved