24/11/2021 09:04 AM

ئه‌و خاڵانه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن خۆشی ده‌وێیت

له‌كاتێكدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌به‌ستیت و هه‌ستده‌كه‌یت كه‌ خۆشتده‌وێت، حه‌زده‌كه‌یت بزانیت ئایا كه‌سی به‌رامبه‌ريش به‌هه‌مانشێوه‌ تۆی خستووه‌ته‌ دڵه‌وه‌؟ له كاتێكدا كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ستی خۆیت به‌ وشه‌ بۆ باسناكات هه‌وڵبده‌ له‌رێگای ئه‌م خاڵانه‌ خۆت دڵنیابكه‌یته‌وه‌.

1- گه‌ر له‌ میدیای كۆمه‌ڵایه‌تیدا نامه‌ت بۆ بنێرێت به‌ وشه‌ی جوان و به‌ هه‌ستێكی سۆزه‌وه‌، مانای ئه‌وه‌یه‌ تۆی له‌ دڵدایه‌.

2- گه‌ر له‌هه‌مانكاتدا پێكه‌وه‌ نامه‌ بۆ یه‌كتر بنێرن مانای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكتان خه‌یاڵتان لای یه‌كه‌.

3- له‌وكاتانه‌ی پێكه‌وه‌ كات به‌سه‌رده‌به‌ن له‌سه‌ر حه‌زی تۆ گرنگی به‌ هه‌ڵبژاردنی فلیم ده‌كات بۆ سه‌یركردن و له‌ كاتێكدا به‌دڵی تۆ گۆرانیت بۆ ده‌ڵێت، كه‌واته‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵده‌دات دڵی تۆ بۆ لای خۆی رابكێشێت.

4- له‌كاتی گفتۆگۆكردندا باس له‌و خواردنانه‌ بكه‌یت كه‌ حه‌زت لێیه‌، ئه‌ویش له‌سه‌ر حه‌زی تۆ ئه‌و خواردنانه‌ت پێبدات، مانای ئه‌وه‌یه‌ گرنگیت پێده‌دات.

خاك – ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved