24/11/2021 01:59 PM

سوودەکانی خۆراکی توون

بەپێچەوانەی بۆچوونی گشتی کە لای وایە خواردنی توون زیانی بۆ گەدە و دڵ هەیە، خواردنە توونەکان کۆمەڵێک سوودیان بۆ تەندروستیی جەستە هەیە و لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێکیان ئاشنا دەبین.

سووتاندنی کالۆری: ئەو عارەقەکردنەی لەکاتی خواردنی خۆراکە توونەکاندا دەیکەین دەرئەنجامی سووتانی کالۆرییە. بەپێی توێژینەوەیەک خواردنی خۆراکێکی توون رێژەی سووتاندنی کالۆری ٨٪ بەرز دەکاتەوە یان بە واتایەکی دیکە خێرایی میتابۆلیزم زیاد دەکات.

پاراستنی دڵ: توێژینەوە جۆراوجۆرەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی خواردنی توون دەخۆن بەنیسبەت کەسانی دیکە کەمتر رووبەڕووی نەخۆشییەکانی دڵ دەبنەوە. هۆکاری ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بیبەر کاریگەرییەکانی LDL یان کۆلیستڕۆڵی زیانبەخش پووچەڵ دەکاتەوە.

لەناوبردنی ئێش: کپسایسین مادەیەکە کە لەناو خۆراکە توونەکاندا بوونی هەیە و دەتوانێ رێگری لەو نیشانانە بکات کە لەلایەن خانە عەسەبیەکانەوە رەوانەی مێشک دەکرێن و دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە ئێش نەکەن.

تەمەندرێژ دەبن: توێژینەوەیەکی بەربڵاو لە چین کە تێیدا ٥٠٠هەزار کەس بەشدار بوون دەریخست ئەو کەسانەی هەموو رۆژێک خۆراکی توون دەخۆن ئەگەری مردنیان ١٤٪ دادەبەزێت. بەرپرسانی ئەم توێژینەوەیە دەڵێن نابێ بەپەلە دەرئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە قەبووڵ بکەین بەڵام دەرئەنجامەکان دڵخۆشکەرن.

پڕاوپڕە لە مەوادی بەسوود: خواردنی رۆژانەی بیبەر بەشێک لە پێداویستییەکانی خۆراکییەکانی ئێوە دابین دەکات. ڤیتامینەکان بۆ نموونە A و C و کۆمەڵێک مەوادی کانگەیی پێویست بۆ تەندروستیی جەستە لە پێکهاتەی بیبەردا بوونیان هەیە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved