24/11/2021 02:07 PM

ئەم هەڵانە تەندروستیی جەستە لاواز دەکەن

زۆرینەی ئێمە بەبێ ئەوەی بزانین بە ئەنجامدانی هەندێک کار و کردەوە زیان بە تەندروستیی خۆمان دەگەیێنین. ژیان بەخێرایی تێپەڕ دەبێت بەڵام دەبێ ئاگادار بین و بزانین بە ئەنجامدانی چ کارێک دەتوانین دۆخێکی باشتر دروست بکەین. هەندێک جار بێ ئەوەی خۆمان ئاگادار بین هەندێک کار ئەنجام دەدەین کە بە خراپترین هەڵسوکەوت لەگەڵ جەستە و دروون دێتە ئەژمار. لەدرێژەدا بەشێک لەم رەفتارە خراپانە دەخەینە روو.

بێ‌جووڵەیی: زۆرینەی خەڵکی جیهان لایف ستایلێکی تەوەزەلیان هەیە و بەردەوام خەریکی پشوودان و ریلەکسەیشنن و حەزیان لە ئەنجامدانی وەرزشی فیزیکی نییە. بێ‌جووڵەیی هۆکاری زۆربەی نەخۆشییەکانە و سیستمی بەرگری لاواز دەکات. هەر کەسێک دەبێ رۆژانە لانیکەم ٢٠ بۆ ٣٠ خولەک وەرزش بکات.

ناتەندروستیی خەو: هەموومان دەزانین کە دەبێ خەوەکەمان رێکوپێک بێت و کواڵیتییەکەی بەرز کەینەوە بەڵام زۆرینەمان هەتا نیوەشەو بەخەبەرین و کواڵیتی خەوەکەمان پشتگوێ دەخەین. کەم‌خەوی هۆکاری سەرەکیی لاوازبوونی سیستمی بەرگرییە. کەوابوو هەموو شەوێک دەبێ لانیکەم ٦ بۆ ٨ کاتژمێر بخەون.

پشتگوێ خستنی ستریس
: ژیانی ئاڵۆزی مرۆڤی مۆدێرن پڕاوپڕە لە سترێس. ژیان بووەتە بابەتێکی پێشبینی نەکراو و کاتێک لەم رووداوە پێشبینی هەڵنەگرانە روو دەدەن، سترێس بەسەرماندا زاڵ دەبێت. کۆنتڕۆڵکردنی سترێس یەکجار گرنگە و دەبێ روانینێکی راستەقینەمان بەنیسبەت ژیانەوە هەبێت. ئەگینا سترێس زەخت دەخاتە سەر سیستمی بەرگری و لاواز دەبێت.

مانەوەی لەڕادەبەدەر لەماڵەوە: هیچ کێشەیەک نییە لەماڵەوە بمێننەوە؛ بەتایبەت لەئێستادا کە پەتای کۆرۆنا هەموو جیهانی گرتووەتەوە بەڵام لانیکەم چەند خولەکێک بڕۆنەوە دەرەوە و ئیزن بدەن تیشکی سروشتی و هەوای ئازادتان پێبگات. تیشکی خۆر ڤیتامین D بۆ جەستە دابین دەکات و ئەم ڤیتامینەش بۆ تەندروستیی سیستمی بەرگری زۆر گرنگە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved