25/11/2021 08:35 AM

زانكۆیەكی سلێمانی تاقیكردنەوەكانی دوادەخات

لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، تاقیكردنەوەكان بۆ ماوەی یەك هەفتە دوادەخرێن.

لەسەرداوای خوێندكاران و پاش گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بڕیاردرا بە دواخستنی تاقیكردنەوەكان لەو كۆلێژو پەیمانگایانەی تاقیكردنەوەیان هەیە.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، تاقیكردنەوەكان بۆ ماوەی یەك هەفتە دوادەخرێن و خوێندكاران لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو  2021/12/5 دەستدەكەن بە تاقیكردنەوەكانیان.

خاك - راگەیاندنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved