سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌مووجۆره مه‌مه‌یه‌كی شیری منداڵان یه‌ك قه‌باره‌یه؟ ژماره‌كان وه‌كو یه‌كترن؟ چه‌ند بڕی ئاو بۆ یه‌ك ڕه‌قه‌م ئاو پێویسته؟ د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان چه‌ند زانیاری و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه. د.ئاكۆ ڕوونیكردووه‌ته‌وه كه یه‌ك ره‌قه‌م ئاو له مه‌مه‌ی شیری منداڵ، بریتییه له 28 بۆ 30 مل(CC) و هه‌موو مه‌مه‌یه‌ك ده‌بێت به‌و ستاندارده دروست كرابێت، به‌ڵام تێبینیمان كردووه هه‌ندێك مه‌مه‌ی شیر هه‌یه له بازاڕی كوردستان جیاوازی هه‌یه، بۆیه واپێویست ده‌كات به‌ر له به‌كارهێنانی مه‌مه‌ی شیر تاقیبكه‌یته‌وه تا بزانیت یه‌ك ره‌قه‌م چه‌ند ئاو ده‌گرێت. له‌باره‌ی چۆنێتی تاقیكردنه‌وه‌كه‌شه‌وه ده‌ڵێت: ده‌توانیت به سرنجی ده‌رزی 5 مل كه له زۆر ماڵدا بوونی هه‌یه، تاقیبكه‌یته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، گه‌ر مه‌مه‌ی شیری به‌و ستاندارده نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه شیره‌كه روون بگیرێته‌وه یان خه‌ست بگیرێته‌وه، ئه‌وكاته‌ش زیانی ئه‌بێت بۆ منداڵه‌كه. بۆیه پێویسته دایكان و باوكان له‌كاتی كڕینی مه‌مه‌ی منداڵه‌كه‌یاندا په‌یڕه‌وی ئه‌و خاڵه بكه‌ن. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure