25/11/2021 06:22 PM

باشترین خۆراکەکان بۆ وەرزی سەرما

کۆتاییەکانی پاییز سەرما دەست پێدەکات و وردە وردە جۆری خواردنەکانیش ئاڵوگۆڕیان بەسەردا دێت. لەم ناوەدا هەندێک زیاتر لە کەسەکانی دیکە هەست بە سەرمان دەکەن. لەدرێژەدا بەشێک لەو خواردنانەی بۆ وەرزی سەرما گونجاوترین دەخەینە روو.

شیرەمەنی: شیرەمەنی خۆراکێکی بەسوودە بۆ مرۆڤ و پێویستییەکانی بە کالیسیۆم دابین دەکات. شیر، ماست، دۆز و کەشک سروشتیکی ساردیان هەیە و بۆ ئەوەی بەتەواوەی لە سوودەکانی بەهرەمەند بین دەبێ لەگەڵ نەعنا و بیبەر بخورێن.

خواردنی میوەی وەرز: لە وەرزی سەرمادا بە فرەوانی ئەو میوانەی ڤیتامین Cـیان تێدایە لەبەر دەستن. خواردنی ڤیتامین C بۆ رووبەڕوونەوە لەگەڵ سەرمای جەستە زۆر گونجاوە بەڵام دەبێ ئەوەش بزانن کە میوەی ترش بەکار نەهێنن و زیاتر لالەنگی و پرتەقاڵ بخۆن.

چا: خواردنەوەی چا لەم وەرزەدا زۆر بەسوودە بەڵام واباشە زەنجەفیل، دارچین، هێل و مێخەک تێکەڵ بە چا بکەن و ئینجا بیخۆنەوە. هەوڵ بدەن چایەکە کاڵ بێ.

ئاوی کوڵیو و هەنگوین: لە وەرزە ساردەکاندا هەموو رۆژێک بە گەدەی بەتاڵەوە پەرداخێک ئاوی ئاوی کوڵیو و هەنگوین بخۆنەوە. ئەم خواردنەوە بەردەوام دەست و قاچتان گەرم دەکات و لە ماوەی رۆژدا هەست بە ساردبوونی جەستە ناکەن.

پیازی کاڵ: خواردنی پیازی کاڵ لە وەرزی سەرمادا بۆ ئەو کەسانەی زۆر هەست بە سەرما دەکەن زۆر بەسوودە و هۆکارە بۆ رێکخستنی خووە خۆراکییەکان و رێگری کردن لە سەرما. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved