25/11/2021 06:23 PM

گەورەترین دوژمنی تەندروستیی مرۆڤ بناسە

زیادبوونی کێش یان قەڵەوی خراپترین دۆخ بۆ تەندروستی دەخولقێنێت. کێشی بەرز هۆکارە بۆ زیادبوونی مەترسیی نەخۆشییە جۆراوجۆر و جدییەکان، کیشەکانی سیستمی بەرگری و بەگشتی رێگە بۆ کورتبوونەوەی تەمەن خۆش دەکات. کاتێک رووبەڕووی قەڵەوی دەبنەوە، کاریگەریی دەرمان و چارەسەرە پزیشکییەکانیش دادەبەزێت و بە توندی تووشی نەخۆشیی و کێشە تەندروستییەکان دەبین.
قەڵەوی بە پێوەری قەبارەی جەستە هەڵدەسەنگێنن. قەبارەی جەستە ئەگەر لە نێوان ١٨ بۆ ٢٥ بێت نۆرماڵ و ئاساییە. بەڵام ئەگەر قەبارەی جەستە لە ٢٥ زیاتر بێت واتە تووشی زیادبوونی کێش بوون و ئەگەر ئەم ژمارەیە ٣٠ بێت واتە ئێوە قەڵەون.
بەگشتی کەسەکان بەهۆی بەکارهێنانی کالۆری لەڕادەبەدەر قەڵەو دەبن. خواردنی گۆشت، فاست فوود، کاربۆهیدراتی سادە و شیرنەمەنی مرۆڤ بەپێی پێویست تێر ناکەن و کەسەکە ناچارە زۆرخۆری بکات و بەم جۆرە رێژەیەکی زۆر لە کالۆری دێتە ناو جەستەیەوە.
پسپۆڕان لەسەر ئەو بڕوایەن هیچ سیستمێکی خۆراکی بوونی نییە کە بتوانێ کێش دابەزێنێت. رێگەچارەی سەرەکی ئەوەیە کە بەکارهێنانی کالۆری کەم بکەنەوە. پزیشکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئێوە دەبێ کالۆری کواڵیتی بەرز بەکار بێنن. بۆ نموونە بە خواردنی میوە، سەوزە، ماسی و زەیتی زەیتوون و وازهێنان لە خوارنی گۆشت و فاست فوود و شتی لەم چەشنە دەتوانێ ئەم ئامانجە دەستەبەر بکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved