به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، ئه‌و كه‌سانه‌ی دره‌نگ سه‌ریان سپی ده‌بێت زیاتر ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شانه ده‌مارییه‌كانیان هه‌یه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی زووتر سه‌ریان سپی ده‌بێت. هه‌رچه‌نده زوو سپی بوونی سه‌ر به نیشانه‌یه‌كی زوو پیربوون داده‌نرێت، به‌ڵام به‌پێی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه نیشانه‌یه بۆ ته‌ندروستییه‌كی باش و چانسی ژیانێكی درێژتریان هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه مادده‌ی گلۆسانین به‌رپرسه له گۆڕانی ره‌نگی قژی مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی تریشی هه‌یه ئه‌ویش پاراستنی دڵ و شانه ده‌مارییه‌كانه له شێرپه‌نجه. ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات ئه‌وانه‌ی دره‌نگتر سه‌ریان سپی ده‌بێت ئه‌گه‌ری هه‌یه زیاتر روبه‌ڕووی ئه‌و نه‌خۆشیانه ببنه‌وه، چونكه گلۆسانین به‌ڕێژه‌ی 50% له‌ش له نه‌خۆشیانه ده‌پارێزێت و ته‌نها به‌ڕێژه‌ی 50% ئه‌ركی پاراستنی قژه. خاك - روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure