27/11/2021 05:53 PM

رۆڵی گورچیلە لە جەستەدا چییە؟

گورچیلە یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستە و مرۆڤ بەبێ بوونی ئەم ئەندامە گرنگە ناتوانێ درێژە بە ژیان بدات. گورچیلە جگە لە بەرهەمهێنانی میز و پاڵاوتنی شلەمەنییەکانی جەستە کۆمەڵێک دەور و رۆڵی دیکەشی لە جەستەدا هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەکەین.

لەناوبردنی پاشماوە و شلەمەنییە زیادەکان: گورچیلە هاوشێوەی فیلتەرێک پاشماوە و شلەمەنییە زیادەکان دەپاڵێوێ و هەموو رۆژێک بە دەیان جار سەرجەم خوێن دەپاڵێوێت و مەوادە زیادییەکان لە رێگەی میزەوە بپ دەرەوەی جەستە دوور دەخرێنەوە.

کۆنتڕۆڵی فشاری خوێن: گورچیلەکان بۆ ئەوەی باشتر کار بکەن پێویستیان بە فشاری خوێنە. ئەگەر فشاری خوێن کەم بێت گورچیلەکان دەتوانن داوای فشاری خوێنی زیاتر بکەن، یان ئەگەر فشاری خوێن زۆر بێت بە کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شلەمەنییەکان و بەرهەمهێنانی هۆرمۆنێک کە دەبێتە هۆی گرژبوونی دەمارەکان فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

بەرهەمهێنانی خڕۆکەی سوور
: گورچیلەکان هۆرمۆنێک بەرهەم دێنن بە ناوی ئیریترۆپۆیتین. ئەم هۆرمۆنە فەرمان بە مێشک دەکات خڕۆکەی سوور بەرهەم بێنێت. خڕۆکەی سوور بە هەڵگرتنی ئوکسجین لە سییەکانەوە سەرجەم پێداویستییەکانی جەستە و وزەی پێویست بۆ چالاکیی رۆژانەی ئێوە دابین دەکەن.

تەندروستیی ئێسک
: گورچیلەکان فۆرمی چالاکی ڤیتامین D بەرهەم دێنن و کەسەکان بۆ مژینی کالیسیۆم و فۆسفۆر پێویستیان بە ڤیتامین  Dـیە. کالیسیۆم و فۆسفۆر دوو مادەی گرنگن بۆ بەهێزبوونی ئێسک. گورچیلەکان هەروەها ئاستی کالیسیۆم و فۆسفۆر هاوسەنگ دەکەن، کەوابوو جەستە بڕی پێویست دابین دەکات. 

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved