27/11/2021 05:55 PM

ئەم خووانە سیستمی بەرگری لەناو دەبەن

پاراستنی تەندروستیی سیستمی بەرگری یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکانە بۆ رێگری کرد لە تووشبوون بە نەخۆشی، بابەتێکی زۆر بنەمایی کە زۆر جار لەلایەن پسپۆڕانی تەندروستییەوە دێتە بەر باس و ئێستاش چەند خووی باو دەخەینە روو کە دژی سیستمی بەرگرین و لاوازی دەکەن.

بەڕادەی پێویست ناخەون: کاتێک  دەخەون بەشێک لە سیستمی بەرگری بەهێز دەبێت و فێر دەبێت چۆناوچۆن هێرش بکاتەو سەر بەکتریا، ڤایرۆس و میکرۆبەکانی دیکە. ئەگەر بەڕادەی پێویست ناخەون، جەستە دەرفەتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشییەکانی نامێنێت.

دانیشتنی زۆر: کەمبوونی وەرزش و چالاکیی جەستەیی نەخۆشییەکان درێژ دەکاتەوە. هەوکردنەکانی سیستمی هەناسەدانی بە بڕی ٤٢٪ لەو کەسانەدا کەوا کەمتر لە جارێک لە هەفتەدا وەرزش دەکەن درێژ دەبێتەوە بەڵام ئەم بابەتە بۆ ئەو کەسانەی لە ماوەی هەفتەدا چەند جا وەرزش دەکەن، تەواو جیاوازە و نەخۆشییەکان خێراتر چاک دەبنەوە.

هەست بە تەنهایی دەکەن: تەنهایی دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە بەردەوام لە حاڵەتی بەرەنگاربوونەوەدا بێت. ئەو کەسانەی هەست بە تەنهایی دکەەنهۆرمۆنی نوراپی نفرین لەواندا زۆرترە کە لە سەردەم قەیراندا، بەرهەمهێنانی خڕۆکەی زیاد دەکات. رێژەی بەرهەمهاتنی ئەم خڕۆکەیە لە جەستەی کەسانی تەنهادا زیاترە و ئەمەش سیستمی بەرگری لاواز و ماندوو دەکات.

بەردەوام سترێستان هەیە
: زەخت و سترێسی دەروونی هۆکاری سەرەکیی دابەزینی کارکردی ئەرێنی سیستمی بەرگرییە و هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی. سترێس زیاترین کاریگەریی نەرێنی لەسەر سیستمی بەرگری هەیە و وا دەکات هەڵاماتێکی سادە ببێت بە نەخۆشییەکی قورس.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved