وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه رایگه‌یاندووه؛ له‌ماوه‌ی رابردوودا به مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیان و وه‌ك رێكارێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه بۆیان هه‌بوو گه‌شتی عومره بكه‌ن كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18-50 ساڵیدا بووه، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 18 ساڵییه‌وه‌یه ده‌توانن عومره ئه‌نجامبده‌ن. وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه راشیگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه له‌مكاته‌دا پێشمه‌رجی گه‌وره‌ترین ته‌مه‌نی رێگه‌پێدراو بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره هه‌ڵوه‌شاته‌وه كه پێشووتر به مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیان و وه‌ك رێكارێكی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به 50 ساڵ دیاریكرابوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، له ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 18 ساڵه‌وه‌یه ده‌توانن عومره ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام پێویسته سه‌رجه‌م رێكاره ته‌ندروستییه‌كان له وه‌رگرتنی ڤاكسین و پشكنینی پێشوه‌خت ئه‌نجامبده‌ن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure