به‌هۆی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاوه رێگایه‌كی نوێ و ئاسان دروستبووه بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی له نێوان مرۆڤه‌كاندا، ئه‌وه‌ش بێگومان مایه‌ی خۆشبه‌ختی ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ناڕه‌حه‌تیش دروستده‌كات به‌وپێیه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ستنی په‌یوه‌ندی زۆر به‌ئاسانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ندێكجاریش سنووره‌كان ده‌به‌زێنێت. له‌سه‌ر بابه‌تی دروستبوونی په‌یوه‌ندی، ئاژانسه‌كانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ خوێنه‌ران گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ی دروستبوونی په‌یوه‌ندی له رێگای چاته‌وه له‌كاتێكدا هاوسه‌رگیریت كردبێت، پرسیاریان كردووه ئایا ئاساییه چات له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا بكه‌یت له كاتێكدا هاوسه‌رگیریت كردووه؟ له ئه‌نجامدا ئاژانسه‌كان ئه‌وه‌یان روونكردووه‌ته‌وه كه به‌هۆی دروستبوونی په‌یوه‌ندی له رێگای ئینته‌رنێته‌وه مرۆڤه‌كان زۆر به كراوه‌یی كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، له كاتێكدا هه‌ست به گونجاندن ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ردا به‌ئاسانی بابه‌تی تایبه‌تی باسده‌كرێت. هه‌روه‌ها رێنماییش ده‌ده‌ن كه گرنگه كه‌سه‌كان به‌ئاگابن له په‌یوه‌ندی چاتكردنداو بزانن له‌گه‌ڵ دروستبوونی په‌یوه‌ندی له رێگای چاته‌وه ده‌ته‌وێت چ سوودێكی لێوه‌بگریت. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure