28/11/2021 04:49 PM

ئەو خۆراکانەی کە دەبێ هەموو رۆژێک بیانخۆن

بۆ ئەوەی جەستەیی تەندروست و مێشک و بیرگەیەکی بەهێزتان هەبێ دەبێ هەموو رۆژێک ژمارەیەک لە خۆراکەکان بخۆن. لەم بابەتەدا بەشێک لەم خۆراکانە دەخەینە روو.

سیر: سیر یەکێک لە سەرچاوەکانی ئەنتی‌ئۆکسیدەنت یان هەمان چەکی سەرەکی بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نەخۆشییەکانە. توێژینەکان دەریانخستووە خواردنی دوو کوڵۆ سیر لە هەفتەدا مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە بە بڕی ٥٠٪ کەم دەکاتەوە و دژی بەکتریا و میکرۆبەکانە.

زەیتی زەیتوون: هەر لە ئێستاوە بڕیار بدەن کە زەیتی زەیتوون بکەن بە جێگرەوەی سەرجەم ئەو رۆنانەی وا بەکاری دێنن بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشییەکانی جگەر و جەڵتەی دڵ نەبن.

ماست: ئەم شیرەمەنییە بۆ ئێسک و لەڕاستیدا ئێسکەبەدنی جەستە پێویست و بەسوودە. بە خواردنی یەک پیاڵە ماستی کەم چەوی لە رۆژدا دەتوانن تەندروستیی خۆتان بپارێزن.

گوڵەبەڕۆژە: سوودەکانی گوڵەبەڕۆژە یەکجار زۆرن. ئەم خۆراکە سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامین E، B6، زینک و ئاسن کە تەندروستیی قژەکانتان دەپارێزێت.

دارچین: دارچین بەهاراتێکی بەهێز و بەسوودە. دارچین چالاکیی مێشک زیاد دەکات و هەر بۆیە بۆ بەهێز کردنی ئەم ئەندامە گرنگە دەکرێ بەکاری بێنن. بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە دەتوانن دارچین بە مەبەستی لەناوبردنی زەختە عەسەبییەکان و رێگری کردن لە لەدەستدانی بیرگە بەکار بێنن.

باینجان: باینجان بەسوودە بۆ مێشک و هەر بۆیە زۆر جێی سەرنجە. ئەو ئەنتی‌ئۆکسیدەنتەی لەم خۆراکەدایە دیواری خانەکانی مێشک دەپارێزێت. هەروەها مادەیەک لە پێکهاتەکەیدایە کە بۆ بەهێزکردنی بیرگە زۆر بەسوودە.

چا: ئارامیی مێشک و لەناوبردنی سترێس لە ماوەی رۆژدا گرنگییەکی یەکجار زۆری بۆ تەندروستیی جەستە هەیە، کەوابوو بۆ دەستەبەرکردنی ئەم حاڵەتە گرنگە لانیکەم رۆژی یەک کۆپ چای رەش یان سەوز بخۆنەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved