28/11/2021 04:52 PM

زیانەکانی هەناسەدان بە دەم

لەوانەیە گرنگترین کاریگەریی هەناسەدانی قووڵ لە رێگەی لووتەوە کە زۆر بەخێرایی دەردەکەوێت گەیشتن بە ئارامی بێت. لەگەڵ هەر هەناسەیەکی قووڵ هەم مێشک بەهێزتر دەبێت و هەر بیرگەشتان چالاکتر دەبێت. سوودەکانی هەناسەدان لە رێگەی لووتەوە یەکجار زۆرن بەڵام لەم بابەتەدا دەمانەوێ لەگەڵ زیانەکانی هەناسەدان بە دەم ئاشنا بین.

*هەناسەدان بە دەم بە شێوەیەکی بەرچاو ئەگەری کۆکە و پچڕانی هەناسە لە کاتی خەودا بەرز دەکاتەوە.
*هەناسەدان بە دەم هۆکارێکە بۆ دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم چونکە رێژەی کۆبوونەوەی بەکتریاکان لە دەمدا زیاد دەکات.
*هەناسەدان بە دەم دەبێتە هۆی وشکبوونی زمان، ددان و پآک. هەر بۆیە ئاستی ئاسیدیتەی دەم بەرز دەبێتەوە ئەمەش رزینی ددان و کێشەکانی پووکی لێدەکەوێتەوە.
*یەکێک لە دەرئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانی هەناسەدان بە دەم بەتایبەت لەکاتی خەودا، کەم‌ئاویی جەستەیە. هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هەناسەدان بە دەم پێوەندی بە نەخۆشیی «ئاسم»ـەوە هەیە.
*وەرزشوانانیش کێشەیان لەگەڵ هەناسەدان بە دەم هەیە. کاتێک هەناسەدان لە رێگەی دەمەوە ئەنجام بدرێت رێژەی ئوکسجینی سییەکان کەم دەبێتەوە.
*هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کێشەی سەرنج پێنەدان و زۆر چالاک بوون (دوو نەخۆشیی دەروونی) بە هۆی هەناسەدان لە رێگەی دەمەوە قورستر دەبێت.
*ئەو مناڵانەی بە دەم هەناسە دەدەن، زیاتر لە کەسانی دیکە تووشی کێشەکانی پێکهاتەی دەموچاو، دۆخی سەر و کێشەکانی هەناسەدان دەبن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved