29/11/2021 07:22 PM

خراپترین کاتەکان بۆ خواردنەوەی ئاو

ئاو گرنگترین مادەی خۆراکییە بۆ تەندروستیی هەموو بوونەوەرێک. مرڤیش بۆ ئەوەی درێژە بە ژیان بدات و تەندروست بێت پێویستی بەم خواردنەوە گرنگەیە بەڵام خواردنەوەی ئاو لە هەندێک کاتدا تا رادەیەک زیان بە جەستە دەگەیێنێت کە لەدرێژەدا ئاماژەیان پێدەکەین.

لەدوای خواردنی میوە
: شووتی، کاڵەک، خەیار، پرتەقاڵ و مۆز لەو میوانەن کە لەدوای خواردنیان واباشە ئاو نەخۆینەوە. میوە بریتییە لە بڕێکی زۆر شەکری فرۆکتۆز و خواردنەوەی ئاو لەدوای خواردنی ئەم میوانە هۆکارە بۆ بەرهەمهاتنی  CO2 و ئەم غازەش دەبێتە هۆی ئازار و ئێشی سک.

لەدوای نانی بەیانی: هەوڵ بدەن تا ٢ کاتژمێر پاش خواردنی نانی بەیانی ئاو مەخۆنەوە. نانی بەیانییەکەتان بە ئارامی بخۆن و تا ٢ کاژمێر هیچی دیکە مەخۆن بەتایبەت ئاو.

لەدوای فڵچەی ددان: پێش خواردنەوەی ئاو فڵچە لە ددانتان مەدەن، دەبێ بەر لە فڵچەلێدان ١٦٠ میلی لیترئاو بخۆنەوە و بەم جۆرە ئەو ئاوەی دەیخۆنەوە ژەهراوی نابێت (هەویری ددان فلۆرایدی تێدایە). یەک کاتژمێر دوای لێدانی فڵچەی ددان خۆتان لە خواردنی هەر چەشنە خواردنەوەیەک بپارێزن.

کاتی خەو: بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ئاوەی جەستە لەدەستی داوە یەک کاتژمێر بەر لە خەوتن پەرداخێک ئاو بخۆنەوە بەڵام خواردنەوەی ئاو چەند خولەک بەر لە خەوتن دەبێتە هۆی دووپاتبوونەوەی میز لە نیوەشەودا و ئەم حاڵەتەش کواڵیتی خەوەکەتان تێک دەدات.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved