29/11/2021 07:23 PM

ئەم نیشانانە دەریدەخەن ناوەوەی جەستە تووشی کێشە بووە

هەندێک جار کێشە جدییەکان خۆیان بە نیشانەیەکی بچووک دەردەخەن و هەر بۆیە ئێمەش بە هەندیان وەرناگرین. واباشە گوێ لە دەنگی جەستەمان بگرین و بە وردی سەرنجی ئاڵوگۆڕەکان بدەین بۆ ئەوەی بەخێرایی رێگری لە نەخۆشی و کێشەی جدی بکەین. لەدرێژەدا بەشێک لەم نیشانانە دەخەینە روو.

سەرئێشەی بەردەوام و قورس: زۆرینەی کەسەکان تووشی سەرئێشە و میگرێن دێن بەڵام بەدواداچوونی بۆ ناکەن. ئەو سەرئێشانەی قورس و بەردەوامن دەتوانن نیشانەی کێشەی جۆراوجۆر بن لە جەستەدا و واباشە بەخێرایی تاوتوێ بکرێن.

گەشکە: جێی سەرنجە کە بزانن نزیکەی ٣٪ـی خەڵکی جیهان یەک جار لە ژیانیاندا حاڵەتی گەشکە ئەزموون دەکەن. گەشکە بۆ جاری یەکەم هەندێک ترسێنەرە بەڵام هەمیشەی نیشانەی نەخۆشی فێ نییە و لەوانەیە نیشانەی چەندین کێشەی دیکە بێت لە مێشکدا.

لاوازبوونی چاو: هەموومان خاوەنی چاوێکی بەهێز نین بەڵام لاوازبوونی چاو ئەگەر نائاسایی بێت دەتوانێ نیشانەی مەترسی بێت. کەوابوو واباشە بەخێرایی سەردانی پزیشکی چاو بکەین.

بوورانەوە: ئەگەر پێشتر کەوتوونەتە دۆخێکی قەیراناوییە و بووراونەتەوە و گەنجیشن، ئەوە بزانن کە کێشەیەک لە دڵ و دەمارەکانتاندا هەیە و دەبێ بەخێرایی بەدواداچوونی بۆ بکەن.

سەرگێژبوونی بێ‌هۆ: زۆر کەس تووشی سەرگێژبوون دەبن بەڵام ئەگەر بێ‌هۆ و لەنەکاو تووشی ئەم حاڵەتە بوون، بە ئەگەری زۆر کێشەیەک لە سووڕی خوێنتاندا هەیە و دەبێ بەخێرایی چارەسەری بکەن.

تەنگەنەفەسی: ئەوەی کە لە هەندێک بارودۆخدا؛ بە ئەگەری زۆر لە کاتی دڵەڕاوکێ و سترێسدا تەنگەنەفەس دەبن رەنگە بابەتێکی سروشتی بێ بەڵام ئەگەر لە کاتی چالاکییەکی سووکدا بەخێرایی پشووتان سوار دەبێت نابێ پشتگوێی بخەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved