وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری شۆفێرانی تاكسی ده‌كاته‌وه، دوا واده دیاریده‌كات بۆ لێدانی لۆگۆ‌و له‌زگه‌ی تاكسییه‌كان. ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاندووه: ماوه‌ی پێدانی فۆڕمی لۆگۆ‌و له‌زگه‌ی تاكسی بۆ ماوه‌ی مانگێكی دیكه درێژكراوه‌ته‌وه. وتیشی: كۆتا واده‌ی وه‌رگرتنی لۆگۆ‌و له‌زگه‌و كارتی زانیاری تا 1ی كانوونی دووه‌می 2022 درێژكراوه‌وته‌وه‌و ئه‌وه دواواده‌یه ده‌بێت. وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراشیكرد، تائێستا 52%ی تاكسییه‌كانی هه‌ولێرو 50 %ی دهۆك و 20%ی سلێمانیش هه‌موو ڕێكاره‌كانیان ته‌واوكراوه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure