30/11/2021 05:04 PM

زیانەکانی زۆر خەوتن

خەو یەکێک لە گرنگترین بەشەکانی ژیانی هەر مرۆڤێکە و دەبێ لە ماوەی شەو و رۆژدا ٦ بۆ ٨ کاتژمێر بخەوین بۆ ئەوەی جەستە پشوو بدات و خۆی بەهێز بکاتەوە. بەڵام زێدەڕۆیی لە خەودا وەکوو هەر چەشنە زێدەڕۆییەک زیانی تایبەت بە خۆی هەیە. لەدرێژەدا ئاماژە بە زیانەکانی زۆر خەوتن دەکەین.

شەکرە: لەنێوان زۆر خەوتن و شەکرەدا پێوەندییەکی راستەوزۆ بوونی هەیە و توێژینەوەکان دەریانخستووە کە هەم کەم خەوتن و هەم زۆر خەوتن دەتوانێ رێگە بۆ تووشبوون بە شەکرە خۆش بکات. تاقیکارییەکان دەریانخستووە کە زیانی خەوی زۆر هاوشێوەی کێشەی وەرنەگرتنی ئانسۆلینەوە لەلایەن جەستەوە و ئەمەش پرۆسەی مژین و بەرهەمهێنانی شەکر ئاڵۆز دەکات.

سەرئێشە: هەندێک کەس زیاتر تووشی سەرئێشە دەبن و بەگشتی ئەم رووداوە لە کۆتاییەکانی هەفتە و رۆژانی پشوودا زیاترە و توێژەران لەسەر ئەو باوەڕن لە ئەم سەرئێشەیە دەتوانێ دەرئەنجامی خەوی زۆر بێت و هۆکارەکەشی رادەی سێرۆتۆنین لە مێشکدایە و ئەو کەسانە لە رۆژدا زۆر دەخەون و خەوی شەویان تێک دەچێت، بە ئەگەری زۆر بەیانیان تووشی سەرئێشە دەبن.

ئاوسان: خەوتنی لەڕادەبەدەر دەتوانێ بۆ بەرهەمهێنانی کۆرتیزۆڵ زەختێکی زۆر بخاتە سەر جەستە. بڕێکی کەم کۆرتیزۆڵ دەتوانێ رۆڵێکی باش لە سیستمی بەرگریدا بگێڕێت بەڵام ئەگەر بڕێکی زۆر لەم مادەیە لە خوێندا بێت، جەستە تووشی ئاوسان دەبێت.

خەمۆکی: سێرۆتۆنین مادەیەکی کیمیاوییە کە هەستێکی خۆش بە مێشک دەبەخشێت کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ کەم دەبێتەوە و ئەمەش دەرئەنجامی خەوتنی لەڕادەبەدەرە و ئەگەر سێرۆتۆنینی جەستە تووشی ئاڵۆزی بێت، لەوانەیە خەمۆکی لێبکەوێتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved