1/12/2021 04:50 PM

یەک گەڵای سپیناخ و کۆمەڵێک سوودی تەندروستی

سپیناخ یەکێک لەو سەوزەواتانەیە کە سوودەکانی یەکجار ناوازەن و بەگشتی وەکوو تەندروستترین خۆراک بۆ مرۆڤ دێتە ئەژمار و دەکرێ بە چەندین شێوە ئامادە بکرێت. لەدرێژە ئاماژە بە بەشێک لە سوودەکانی ئەم خۆراکە بەتامە دەکەین.

تەندروستیی دڵ
: بەپێی توێژینەوەکان سپیناخ خاوەنی بڕێکی کەم چەوریی ئۆمێگا٣ـیە کە بۆ تەندروستیی دڵ بەسوودە. جگە لەوە، ئەو ئاسید فۆلیکەی لە پێکهاتەی سپیناخدا جێگیر بووە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی هێمۆسیستێئین و ئەمەش مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.

لەنابردنی دڵەکزە: ئەگەر هەفتەی دوو جار تووشی دڵەکزە بن دەریدەخات کە تووشی نەخۆشیی ریفلاکسی گەدە بوون و سپیناخ لێرەشدا یارمەتیتان دەکات چونکە بەناوبانگە بۆ رێگری کردن لە گەڕانەوەی ئاسیدی گەدە.

قەبزی لەناو دەبات: سپیناخ خاوەنی ریشاڵێکی زۆرە و ئەمەش چالاکییەکانی ریخۆڵە رێک دەخات. ئەگەر قەبزی ئازارتان دەدات سپیناخ کێشەکەتان چارەسەر دەکات. سپیناخی کاڵ باشترین مادەیە بۆ پاککردنەوە، نۆژەنکردنەوە و ژیاندنەوەی ریخۆڵە.

گەشەی قژ: یەکێک لە سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی سپیناخ ئەوەیە کە خێرایی گەشەی قژ بەرز دەکاتەوە. پرۆتینی زۆر، ڤیتامین A و ڤیتامین C کە لە پێکهاتەی سپیناخدا جێگیر بوون ئەو ئیزنە بە جەستە دەدەن کە بە دروستی چەوری پێستی سەر رێک بخات و ئەمەش رێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات.

رێکخستنی خەو: رادەی ڤیتامین A لە سپیناخدا یەکجار بەرزە و ئەمەش بۆ چارەسەرکردنی بێ‌خەوی و کەم‌خەوی زۆر بەسوودە. هەڵبەت ڤیتامین B6 و مەگنسیۆمیش لە پێکهاتەی سپیناخدا هەن. ڤیتامین B6 یارمەتی جەستە دەکات بۆ بەرهەمهێنانی سێرۆتۆنین، واتە ئەو هۆرمۆنەی ئێمە ئارام دەکاتەوە و پرۆسەی خەو رێک دەخات.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved