1/12/2021 04:52 PM

ئەگەر واز لە خواردنی شیرنەمەنی بێنین چی روو دەدات؟

کاتێک دەمانەوێ رجێم بکەین یەکەم بابەت کە دێت بە مێشکماندا ئەوەیە کە واز لە خواردنی شیرنەمەنی و شەکر بهێنین. بەڵام ئەم بڕیارە هەڵەیە. لەدرێژەدا باس لەوە دەکەین لە ئەگەر خۆمان لە خواردنی شیرنەمەنی بپارێزین چی دەبێت.

خێرایی گەشەی قژ کەم دەبێتەوە
: خواردنی لەڕادەبەدەری شەکرە پاڵێوراوەکان هیچ سوودێکی بۆ قژ نییە بەڵام دانانی بڕێکی کەم نەیشکەر لە سیستمی خۆراکەکەتاندا لەوانەیە بتوانێ یارمەتی گەشەی قژ بکات. نەیشکەر میزهێنەرێکی سروشتییە و یارمەتی جەستە دەکات بۆ دوورخستنەوەی ژەهر و خوێی زیادە لە جەستە و ئەمەش کاری گورچیلە ئاسان دەکاتەوە. چالاکیی نەگونجاوی گورچیلە هۆکارە بۆ وەرینی قژ.

خۆڕاگری پێست کەم دەبێتەوە
: راستە ئەو خۆراکانەی شەکری زیادکراویان زۆرە لەوانەیە هۆکار بن بۆ دەرکردنی زیپکە بەڵام شەکرە تەندروستەکان بۆ نموونە نەیشکەر بەڕاستی بۆ پێست بەسوودن. نەیشکەر پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت، واتە ئەو مەوادەی پێست لەبەرامبەر رادیکاڵە ئازادەکاندا دەپارێزێت.

کێشتان بەرز دەبێتەوە: ئەگەر بڕیارتان داوە کێشتان دابەزێنن، سڕینەوەی شەکر لە سیستمی خۆراک بیرۆکەیەکی باشە. بەڵام وازهێنان لە خواردنی شیرنەمەنی ئیشتیاتان بۆ خواردنی مەوادی شیرین زیاد دەکات و لە ئاکامدا، دەبێتە هۆی زۆرخۆری. خواردنی چۆکڵێتی گەرم لە ئاستێکی نۆرماڵدا دەتوانێ هەستی رەزامەندی و تێربوون بە ئێوە ببەخشێت و بەرگیری لە زیادبوونی کێشتان بکات.

خووخدەتان دەگۆڕێت: هێنانە ئارای ئاڵوگۆڕێکی بەرچاو لە سیستمی خۆراکدا کارێکی ئاسان نییە و سڕینەوەی یەکجارەکی مەوادی شیرین رەفتارتان دەگۆڕێت و تووڕە دەبن. توێژینەوەکان دەریانخستووە خواردنی رۆژانەی چۆکڵێتی تاڵ بە رادەیەکی کەم دەتوانێ دڵەڕاوکێ کەم بکاتەوە و ئارامی و شادیتان پێببەخشێت.کاتێک دەمانەوێ رجێم بکەین یەکەم بابەت کە دێت بە مێشکماندا ئەوەیە کە واز لە خواردنی شیرنەمەنی و شەکر بهێنین. بەڵام ئەم بڕیارە هەڵەیە. لەدرێژەدا باس لەوە دەکەین لە ئەگەر خۆمان لە خواردنی شیرنەمەنی بپارێزین چی دەبێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved