كه‌ره‌وز یه‌كێكه له‌و جۆرانه‌ی سه‌وزه كه له زۆربه‌ی خۆراكه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت و له هه‌موو جیهانیشدا فرۆشی زۆره. كه‌ره‌وز له خواردنه‌كانی وه‌كو هه‌ندێك جۆری شله یان زه‌ڵاته به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ده‌شتوانرێت وشك بكرێته‌وه یان بكهاڕدرێت و بكرێته به‌هارات و پاشان به‌كاربهێنرێته‌وه، به‌وپێیه‌ی به هه‌موو شێوه‌كان تاموچێژێكی تایبه‌ت به خواردن ده‌به‌خشێت. ئه‌مه جگه له سووده گرنگه‌كانی. پزیشكان چه‌ندین سوودی گرنگی كه‌ره‌وزیان دیاریكردووه‌و داوا ده‌كه‌ن مرۆڤه‌كان له خواردنی كه‌ره‌وز كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت له عه‌ساره بدرێت و به‌شێوه‌ی شه‌ربه‌ت بخورێته‌وه. به‌وپێیه‌ی ڤیتامین و مادده‌ی ئاسنی تێدایه. پزیشكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، به‌هۆی پێكهاته‌كانی كه‌ره‌وزه‌وه ده‌توانرێت رۆژانه له وه‌رزی سه‌رمادا زۆر بخورێت، چونكه له ئه‌نفلوه‌نزا ده‌تپارێزێت و دژه هه‌وكردنه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌كو چاره‌سه‌رێك ناوده‌برێت بۆ دووركه‌وتنه‌وه له توشبوون به جۆره‌كانی شێرپه‌نجه به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، كه به‌داخه‌وه له ئێستادا توشبوون به‌و نه‌خۆشییه به‌پێی ئاماری ته‌ندروستی وڵاتان زیادیكردووه. هه‌روه‌ها سوودی بۆ پێست هه‌یه‌و كونیله‌كانی پێست پاكده‌كاته‌وه‌و نه‌رمی به پێست ده‌به‌خشێت. خاك - مه‌ليك حسن
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure