2/12/2021 03:25 PM

چۆن دەتوانین ئازاری سووڕی مانگانە کەم بکەینەوە؟

لە کاتی سووڕی مانگانەدا، ماسولکەکانی بەشی خوارەوەی سک گرژ دەبن و دێشێ و لەوانەیە لەگەڵ ماندوویەتیی لەڕادەبەدەر و رشانەوە رووبەڕوو بینەوە و ئەمانە نیشانەکانی کۆنیشانەی بەر لە سووڕی مانگانەن. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند رێگەچارە ئاشنا دەبین بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی سووڕی مانگانە.

خواردنەوەی ئاو: خوارددنەوەی ئاو هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ئازارەکانی سووڕی مانگانە. هەروەها پسپۆڕان رایانگەیاندووە کە خواردنەوەی ئاو بە رادەی پێویست، هۆکارە بۆ رێگری کردن لە غازاتی سک، گرژبوونی ماسولکەکانی سک و کەمبوونەوەی ئازاری ئەم بەشە.

خۆبواردن لە هەندێک خواردن و خواردنەوە
: یەکەم گرووپی خۆراکی کە دەبێ لێی دوور بکەونەوە خواردنە سوێرەکانە. خۆراکی لەم چەشنە دەبێتە هۆی دروستبوونی غازاتی سک و ئەمەش ئێشی سووڕی مانگانە زیاتر دەکات. گرووپی دووهەم ئەو خواردنەوانەن کەوا کافەئینیان تێدایە. کافەئین مرۆڤ نائارام دەکات. لەم ماوەیەدا واباشە شیرنەمەنی و شەکریش نەخۆن.

گەرما: رێگەیەکی دیکە بۆ کەمکردنەوەی ئێش لەم ماوەیەدا بەکارهێنانی تەکنیکە گەرماییەکانە. بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن خاولی یان پارچەیەکی ئەستوور گەرم بکەن و لەسەر سک یان بەشی خوارەوەی کەمەرتانی دابنێن.

بەکارهێنانی دەرمانی ئارامکەرەوە
: بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە باوترین رێگەیە بۆ لەناوبردنی ئێشی سووڕی مانگانە. ئیبۆپرۆفین و ناپرۆکسێن دوو دەرمانی باشن بۆ ئەم کاتە. هەڵبەت واباشە هەر لە سەرەتاوە دەرمانی کیمیاوی بەکار نەهێنن و سەرەتا روو لە چارەسەرە سروشتییەکان بکەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved