2/12/2021 03:27 PM

بۆ هەندێک کەس ناتوانن شاد بن؟

پیشەسازیی «خۆ-یارمەتی» (self-help) خەریکە پەرە دەستێنێت و توێژینەوەکانی بواری دەروونناسیی نەرێنی‌خواز – توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە هۆکارەکانی پشکووتنی خەڵک – رۆڵێکی بەرچاوی لە پەرەسەندنی ئەم پیشەسازییەدا هەبووە. لەهەمانکاتدا، رێژەی دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و زیان گەیاندن بە خۆ لە ئاستی جیهاندا خەریکە بە لووتکە دەگات. کەوابوو ئایا سەرەڕای ئەم هەموو پێشکەوتنە لە بواری دەروونناسیدا، شادبوون مەحاڵە و ئێمە بە ناشادبوون سزا دراوین؟
بەپێی وتارێکی کارتێکەر لە ساڵی ٢٠٠٥ کە لە Erview of General Psychologyـدا بڵاو بووەوە، ٥٠٪ـی شادبوونی خەڵک لەلایەن جینەکانیانەوە دیاری دەکرێت، ١٠٪ـی پێوەندی بە بارودۆخەوە هەیە و ٤٠٪ـیشی دەگەڕێتەوە سەر «چالاکیی ئاگامەندانە» (ئەوەی کە زیاتر نەرێنی‌خوازن یان نا).
ئەم باسە کۆمەڵێک رەخنەی لێکەوتەوە، چونکە بەپێی گریمانەگەلێکن سەبارەت بە جینەتیک کە بایەخیان نەماوە. لە وڵامی ئەم رەخانەندا، نوسەرانی ئەم وتارە لە ٢٠١٩ـدا روانگەیەکی نوێیان بە وردەکاریی زیاترەوە سەبارەت بە کاریگەری جینەکان لەسەر شادی خستە روو.
سروشت و پەروەردە لێک جیا نین. بەپێچەوانەوە، جینەتیکی ملۆکۆلی دەریدەخات لە ئەم دووانە بەردوام کاریگەری لەسەر یەکتری دادەنێن. بۆ نموونە رەفتاری دایک و باوک کە بە میرات دەگات بە مناڵان یارمەتی مناڵەکان دەکات بۆ دروستکردنی گرووپی دۆستان و هاوڕێیانیان.
لەلایەکی دیکەوە پەەروەردەش جۆری کارتێکەریی جینەکان دەگۆڕێت. بۆ نموونە، کاتێک دایکانی دووگیان بکەونە بەر قات و قڕی، جینی کۆرپەلەکە بەپێی ئەو بارودۆخە دەگۆڕدرێن و دەبنە هۆی کۆمەڵێک گۆڕانکاریی کیمیاوی کە لە کۆتاییدا پرۆسەی گەشەی مناڵ سەرکوت دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی لەدایکبوونی مناڵێکی بچووکتر کە بەگشتی نەخۆشیی دڵ و دەماریان دەبێت.
هەروەها ئەوەی کە ئەم کەسانە دەتوانن شادتر بن یان نا، پێوەندی بە «هەستیاریی بەنیسبەت شوێنی ژیان»ـیانەوە هەیە. کەوابوو دەروونناسییەکی نەرێنی‌خواز کە وڵامی هەموو کەس بداتەوە بوونی نییە چونکە هەموومان هاوشێوەی DNAـیەکەمان تایبەتین و بەم جۆرە توانایی جیاوازمان بۆ شادبوون و تێپەڕکردنی هەوراز و نشێوەکانی ژیان هەیە.
بەڵام لەگەل ئەوەی کە جینەتیک کاریگەریەکی زۆری لەسەر بەختەوەری و خۆشیی ئێمە هەیە بەڵام شوناسی ئێمە دیاری ناکات. شتانێکی دیکە بۆ نموونە شوێنی ژیان، ئەو کەسانەی پێوەندیمان لەگەڵیان هەیە و لایف ستایلمان، شادبوون و ناشادبوونی نەوەکانی دوای ئێمە دەخەنە ژێر کاریگەریی خۆیانەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved