4/12/2021 08:51 AM

روونكردنەوەی تەندروستی عیراق لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ

وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاندووه: جارێكیتر قەدەغەی ھاتووچۆ راناگەیەنرێتەوەو رێكاری پێویستیش بۆ رێگریكردن لە گەیشتنی جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا كە بە ئۆمیكرۆن ناسراوە  گیراوەتەبەر.

ھانی عەقابی وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاندووه: لەڕێی ئەنجامدانی پشكنین بۆ ھەموو ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەڕێنەوە، رێگری دەكەن لە گەیشتنی جۆرەی نوێیەكەی كۆرۆنا  كە بە ئۆمیكرۆن ناسراوە بۆ عیراق.

روونیشیكردەوە: ھەڵمەتی پێدانی ڤاكسینیشیان فراوان كردووەو تا كۆتایی ئەم مانگە ژمارەی ئەو كەسانەی ژەمی یەكەمی ڤاكسینی كۆرۆنا وەردەگرن دەگاتە  8  ملیۆن و ژمارەی ئەوانەش كە هەردوو ژەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە دەگاتە  5  ملیۆن كەس.

وەزیری تەندروستی عیراق دەشڵێت: بۆ سنورداركردنی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا جارێكیتر قەدەغەی ھاتووچۆ راناگەیەنرێت، چونكە كاریگەری لەسەر ئابوری و ژیانی ھاووڵاتیان دروستدەكات، باشترین رێگاش بۆ سنورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەكارھێنانی ڤاكسینە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved