5/12/2021 04:47 PM

نەتەوە و نەتەوەخوازی (ناسیۆنالیزم)-بەشی دووەم

3

جیا لەوەی وا ئێریک هابسبام  و ئێرنێست گلنر (دوو خاوەنڕای دیاری بواری ناسیۆنالیزم) لایان وایە، نەتەوەخوازی بە هەر فۆرمێک بێتە دی وەکوو راستییەکی کۆمەڵایەتی و مێژوویی هاوشێوەی شمشێرێکی دوودەم وایە کە هەم دەتوانێ یارمەتیدەری دەرکەوتنی بزووتنەوە دیموکراتیکەکان بێت و هەم دەتوانێ لەدژی ئەم پرۆسەیە کار بکات و نەمامی دیموکراسی لەناو ببات. کەوابوو، ناسینی چەند یاسا لەم بوارەدا پێویستە. «هەندێک کەس نەتەوەخوازی بە «شعوری درۆیین» یان خوێندنەوەیەکی کۆنەپەرەستانە دەزانن و رەتیان کردووەتەوە. بەڵام مرۆڤناسان و کۆمەڵناسانێکی وەکوو بەنیدێکت ئەندێرسۆن، نەتەوەخوازی بە بەرسازەconstruct))ـێکی بگۆڕی کۆمەڵایەتی دەزانن کە خۆی لە خۆیدا نە پێشڕەوە و نە کۆنەپەرەستانەیە.» گیانۆدیا، وەزیری پەروەردەی پێشووی جۆرجیا بە دروستی گوتوویەتی: «من ناتوانم بڵێم ناسیۆنالیزم باشە یان خراپە، ئەوەی وا گرنگە ئەوەیە کە هەیە. ناسیۆنالیزمی راستی توندئاژۆ بەرەو فاشیزم دەڕوات و ناسیۆنالیزمی چەپ هۆکارێکی گرنگ بووە بۆ یەکگرتوویی نەتەوەیی لەدژی کۆلۆنیالیزم». بەڵام لە هەر دوو حاڵەتەکەدا بە هەڵە، ناسیۆنالیزم لەگەڵ شوناسی حکومی بە یەک شت دەزانن.

 

 

خاک _ سیامەند موهتەدی

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved