رۆژانه كه‌سانێكی زۆر گرنگی به‌خواردنی بنێشت ده‌ده‌ن، به‌وهۆیه‌ی ناو ده‌م فێنك ده‌كاته‌وه و بۆنی ناو ده‌م خۆشده‌كات و هه‌روه‌ها به چه‌ندین تامی جیاواز هه‌یه، له‌هه‌مانكاتیشدا بنێشت زیانی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ چونكه هۆكاره بۆ سه‌رئێشه‌و هه‌م ئاوسانی سك دروستده‌كات. پزیشكان ده‌ڵێن كه بنێشت پێكهاتووه له مادده‌ی زیانبه‌خش، چونكه به‌هۆی خواردنی بنێشت به‌رنامه‌ی هه‌زمكردنی خواردن ده‌شێوێت و هه‌روه‌ها چه‌وری ورگ زیاد ده‌كات، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه نه‌خۆشی ریخۆڵه‌و نه‌خۆشی دڵ دروستده‌كات. هه‌روه‌ها به‌هۆی خواردنی بنێشت باری ته‌ندروستی پێست به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و ده‌شێوێت. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure