7/12/2021 09:19 AM

قائیمقامییەتی سلێمانی 78 شوێنی داخستووە

قائیمقامییەتی سلێمانی‌ ئاماری كارو چالاكییەكانی مانگی رابردووی لیژنە هاوبەشەكان بڵاودەكاتەوە، كە زیاتر لە حەوت هەزار سەردانیان ئەنجامداوەو دەستیشیان بەسەر (30) تۆن كاڵاو شمەكی خراپ و ماوەبەسەرچوودا گرتووە و (78) شوێنی داخستووە (13) شوێنیشیان روبەڕووی دادگا كردووەتەوه.

قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری كارو چالاكی لیژنه هاوبەشە‌كانی بڵاوكردەوە‌ كە حەوت هەزارو (696) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕو شوێنه ‌گشتییەكان ئەنجامداوە، لەو بەسەركردنەوانەشدا پسوڵەی سەرپێچییان بۆ (582) شوێن تۆماركردووە، هەروەها (703) شوێنیشیان ئاگاداركردووەتەوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن.

لە ئامارەكەدا هاتووە: بەهۆی جێبەجێنەكردنی ‌رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و مەرجەكانی دیكەی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی (78) شوێن داخراوەو هەروەها (13) شوێنیشیان روبەڕووی دادگا كردووەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو: لە مانگی رابردووداو لە ئە‌نجامی پشكنینە بەردەوامەكانیان، لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی توانیویانه دەست بەسەر (30) تۆن كاڵاو شمەك و خواردەمەنی خراپدا بگرن‌ و لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە لە دەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبوون لەناوبرێت.

ئاماری لیژنە هاوبەشەكان ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی سەرپێچی شوێنەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێك پارە غرامەی خاوەن شوێنەكانی كردووە، كه ‌بڕەكەی بریتییە لە (30) ملیۆن و (520) هەزار دینارە‌و بەپێی یاسا دەخرێتەوه سەرداهاتی گشتی.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامییەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved