به‌وهۆیه‌ی له زستاندا به‌هۆی سه‌رماو گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه منداڵان زیاتر توشی كۆكه‌و هه‌ڵامه‌ت و له‌رز و تا ده‌بن، پێویسته دایكان و باوكان به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ئاگاداریان بن و به چه‌ند رێنماییه‌ك كه بۆیان دیاریكراوه به‌رگری منداڵه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه وه‌رزییه‌كان زیادبكه‌ن. له سایتی سیدتی بابه‌تێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا د.سه‌میحه خه‌لیل پزیشكی تایبه‌تی منداڵان چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڵاوكردووه‌ته‌وه. رێنماییه‌كان: * رۆژانه به‌رده‌وام هه‌واگۆڕكێ له ماڵه‌كه‌تدا بكه، كاتێك هه‌تاوه ده‌رگاو په‌نجه‌ره بكه‌ره‌وه با هه‌وای پاك بێته ژووره‌وه. * منداڵان پێویسته خواردنی ته‌ندروستیان پێبدرێت، بڕی پێویست ڤیتامین و كاربۆهیدرات و چه‌وری و پرۆتینی تێدا بێت. * هاتوچۆنهكردن له‌گه‌ڵ كه‌سوكارو هاوڕێ نه‌خۆشه‌كانیدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ نه‌گوازرێته‌وه. * زوو زوو شتنی ده‌ستی منداڵه‌كه. * به شتێك یاری نه‌كات په‌موو په‌ڕی تێدابێت بۆئه‌وه‌ی توشی هه‌ستیاری نه‌كات. * له‌ناو ماڵهوهتاندا جگه‌ره مه‌خۆن. * پێدانی شه‌ربه‌تی سروشتی. * ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ساوایه شیرپێدانی سروشتی ته‌ندروستتره. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure