له كاتێكدا باس له جوانی ده‌كرێت، زۆربه‌ی خانمان گرنگی به جوانی رووخسار ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان جوان ده‌ربخه‌ن، به‌ڵام جگه له ده‌رخستنی رووخسار ده‌بێت گرنگی به جوانی كه‌سایه‌تیت بده‌یت به‌پێی ئه‌م رێنماییانه‌ی خواره‌وه. 1- له كاتی رۆیشتندا هه‌وڵبده به رێكی به رێگادا بڕۆیت و هه‌میشه به سه‌ربه‌رزییه‌وه خۆت ده‌ربخه، دووربه له لوتبه‌رزی و زیاتر به‌وشێوه‌یه خۆت ده‌ربخه كه باوه‌ڕت به خۆت هه‌یه. 2- هه‌وڵبده به‌رده‌وام كه‌سێكی رووخۆش و گه‌شبین بیت، به‌وشێوه‌یه ژیانت لا خۆشه‌ویست ده‌بێت و له‌هه‌مانكاتدا كه‌سانێكی زۆر باوه‌ڕیان پێت ده‌بێت و حه‌زده‌كه‌ن لێت نزیكببنه‌وه. 3- هه‌میشه سوپاسگوزار به‌و كرداری به‌رامبه‌ره‌كه‌ت له به‌رچاو بێت. 4- به‌رده‌وام به‌ئاگابه له شێوازی گفتوگۆ كردنت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چۆن كه‌سایه‌تیت ده‌رده‌خه‌یت، چونكه له رێگای چۆنیه‌تی گفتوگۆكردنه‌وه ده‌رفه‌تی ده‌رخستنی كه‌سایه‌تیت هه‌یه. 5- هه‌رگیز لوتبه‌رز به‌مه‌و خۆت به گه‌وره دامه‌نێ له به‌رامبه‌ر سامانت یان سه‌ركه‌وتنت، چونكه ئه‌وجۆره مرۆڤانه هه‌میشه جوانن كه به یه‌ك چاو ته‌ماشای مرۆڤه‌كان ده‌كات و كه‌سانی ئاسایین. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure