7/12/2021 05:16 PM

«نەتەوە-دەوڵەت» چییە؟

7

چەمکێکی دیکە کە یارمەتیدەری شوناسی یاسایی دەوڵەت و هاووڵاتیان و دواجار دیموکراسییە، دیاردەی «دەوڵەت-نەتەوە»ـیە. لێکدراوی دەوڵەت-نەتەوە و یان نەتەوە-دەوڵەت دوو فۆرمی یەک دیاردەن بە دوو پێشینەی جیاواز و هەروەها لێکەوتەی جیاوازەوە. بە واتایەکی دیکە رەوتی پێکهاتنی حکومەتی نەتەوەیی لە هەندیک لە کۆمەڵگەکاندا جیاواز بووە. بەو واتایەی کە بەر لە پێکهاتنی نەتەوەیەکی یەکە، دەوڵەت پێک هاتووە، و یان بەسەریاندا سەپاوە و نەتەوەیەکی بە دەوری خۆیەوە دروست کردووە.
نەتەوە-دەوڵەت فۆرمی کۆنتری کۆمەڵگەکانە. لەم جۆرە کۆمەڵگەیانەدا سەرەتا نەتەوەیەک خۆیان رێک خستووە و پاشان دەوڵەتێکی نەتەوەیی پێک هاتووە. فۆرمی کلاسیکی ئەم دیاردەیە لە ئەوروپا و لەدوای شۆڕشە بۆرژواییەکان یان ئاڵوگۆڕی هاوشێوەدا رووی دا و کۆتایی بە دەسەڵاتی چەند رەهەندیی حکومەتی دەرەبەگایەتی هێنا و حکومەتە ناوەندییە بەهێزەکان دروست بوون و سەرجەم ئەو حکومەتە ناوچەییانەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەرەبەگە خۆجێییەکاندا بوون، هاتنە ژێر رکێفی ئەم حکومەتە ناوەندییە بەهێزەوە.
مەبەست لە بۆرژوازی، چینی مامناوەندی پیشەساز و شاری بوو کە لە بەرامبەر فێئۆدالەکانی ئەوروپا بە دەرکەوتنی سەرمایەداری و شۆڕشی پیشەسازی هاتە ساحەی بوونەوە. ئەم چینە کە هاوتەریب لەگەڵ گەشەی ئابووریی پیشەسازی و شارنشینی گەشەی سەند، خوازیاری بەشداربوون لە دەسەڵاتی سیاسی و جێگیر کردنی پێوەندیگەلی عەقڵانی، یاسایی و ئازادانە بوو بۆ ئەوەی کەشێک بۆ چالاکیی بەرهەمهێنەرانە بخولقێنێت و پاراستنی سەرمایەکەی گەرەنتی بکات. مارکس و ئەنگێلس دەڵێن: «مەبەست لە بورژوازی، چینی سەرمایەداری هاوچەرخ و خاوەنەکانی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتییە کە جێبەجێ‌کاری کاری «رۆژمز»ـن».

 

ئەم بابەتە لەفارسییەوە وەرگیراوە

خاک _ سیامەند موهتەدی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved