8/12/2021 07:30 PM

پێکهاتنی دەوڵەت-نەتەوە (نموونەی وڵاتی ئێران)

 

9

ئێران وڵاتێکە پێکهاتوو لە ئەتنیکەکان و تاقم ئایینییە جۆراوجۆرەکان. «ئەزموونی شوناس‌سازی لە ئێران لە سەدەی بیستەمدا پشتڕاستکەرەوەی ئەم راستییەیە کە شوناسە پەتی و ئیدئۆلۆژیکەکان، بە بەراورد لەگەڵ شوناسە چەند رەهەند و پەرتەوازەزەکانی کۆمەڵگا، دەبێ زیاتر لە ریزی مژار و چەمکە وەهمی و خەیاڵییەکان بیانهێنیینە ئەژمار». کۆمەڵگای مەدەنی نوێڵی بەهێزکردنی خاڵە هاوبەشەکانی شوناسی ئەم نەتەوەیەیە. لەلایەکەوە پێوەندییە مەدەنییەکانی نێوان هاووڵاتیان بەهێز دەکات و لەلایەکی دیکەوە دەرفەتێکی ئازاد دەدات بە تاقمە ئەتنیکی و ئایینی و زمانییە جۆراوجۆرەکان کە بنکە و رێکخراوەکانی پاراستنی جیاوازییە فەرهەنگییەکانی خۆی بپارێزێت. 
ئێران بە شێوەی مێژوویی یەکێک لە کۆنترین جۆرەکانی «نەتەوە-دەوڵەت»ـە. بەڵام بوونی حکومەتی پاشایەتی و زاڵبوون بەسەر نیشتمانی هۆز و ئەتنیکە جۆراوجۆرەکان، واتە ئیمپراتۆری، بەرابەر نەبوو لەگەڵ نەتەوە-دەوڵەتی مۆدێرن. دیاردەی دەوڵەت-نەتەوە بە مانا مۆدێرنەکەی لەدوای شۆڕشی مەشرووتە لە ئێران دەرکەوت. ئەوە رەزاشا بوو کە دواجار توانی، ئەگەرچی بە زۆرملی، کۆتایی بە هێزە ناوچەیی، عەشیرەیی و دەرەبەگایەتی بهێنێت و سیستمی حکومەتی ناوەندی بە دروستکردنی یەکپارچەیی نەتەوەیی و پێکهێنانی یەک نەتەوە لە دەوری دەوڵەتێک بێنێتە ئاراوە. توورەج ئەتابەکی لە تیۆرییەکی هاوشێوەدا دەڵێڵ «یەکپارچە کردنی هەر چی زیاتری یەک نەتەوە، دەستکەوتی حکومەتی بەهێزی پەهلەوی بوو». مێهرزاد بروجێردی ئیدئۆلۆژیی رەزاشا بە نەتەوەخوازیی نەریتی دەزانێت و دەڵێ: «شێوەی حکومەت کردنی رەزاشا زۆرەملی و دەسەڵات‌خواز بوو بەڵام رەوتی ئەو ئاڵوگۆڕانەی ئەو هێنایە ئاراوە بووە هۆی پێکهاتنی بوروکراسییەکی نەریتی و گەشەی چینی مامناوەندی شاری.» 

 

خاک - سیامەند موهتەدی

ئەو بابەتە لە فارسییەوە وەرگیراوە

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved