8/12/2021 07:44 PM

شوناسی ئایینی لەجیاتی شوناسی نەتەوەیی

10

دیارترین نموونەی کێشە خوڵقێنەری شوێن گۆڕینی شوناسی نەتەوەیی لەگەڵ شوناسی ئایینی، دژایەتیی توندئاژۆیانە و درێژخایەنی نێوان حکومەتی ئیسرائیل و فەڵەستینییەکانە. حکومەتی ئیسرائیل بە بناغە گرتنی ئایین بۆ هاووڵاتیی ئیسرائیل و بە هاووڵاتی ئیرسرائیل زانینی جووەکانی وڵاتانی دیکەی جیهان و رەت کردنەوەی مافی فەڵەستینییەکان و بە هاووڵاتی ئەژمار نەکردنی عەرەبەکانی دانیشتووی ئیسرائیل چووەتە ناو تێکهەڵچوونێکەوە کە چارەسەر کردنەکەی ئەستەمە و لە تەنیشت داگیر کردنی بەشێک لە خاکی ئەتنیکە فەڵەستینییەکان، بواری بۆ شەڕێکی تاهەتایی لە ناوچەکەدا خۆش کردووە. بەشێک لە فەڵەستنییەکانیش لە بەرامبەر شوناس‌سازیی ئایینی حکومەتی ئیسرائیل، هەوڵیان داوە خەڵک لە دەوری شوناسێکی ئایینی کۆ بکەنەوە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە سەرجەم فەڵەستنییەکان شوناسێکی ئایینی هاوبەشیان نییە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی مافی هاووڵاتی بوون دابەزێتە سەر مافی ئایینی. تێکهەڵچوونەکان، دژی پێکهاتنی دەوڵەت-نەتەوەی فەڵەستینییە. بەبێ لاگیری دروست لە دەوری مافی هاووڵاتی بوونی خەڵکی فەڵەستین، دژایەتی و تێکهەڵچوونەکان دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆی دەستێوەردانی جووە توندئاژۆکان و مسوڵمانانی  وڵاتانی دیکە لە تێکهەڵچوونە مەدەنی و سیاسییەکانی نێوان فەڵەستینییەکان و حکومەتی ئیسرائیل.

 

 

خاک - سیامەند موهتەدی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved